کوردستان میدیا: سەرەتاکانی لادان و دەرکردنی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە هاوکێشەکانی سووریه دەستی پێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەوڵەکانی ئامریکا، تورکیە و ئیسراییل بەئاراستەی وەلا نانی ئێران لە پرسی سووریە و تەریک خستنەوەی لە هاوکێشەکانی ناوچە چڕتر بۆتەوە.
کارناسان لەو باوەڕەدان کە نەبوونی ڕێژیمی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەشی تورکیه، ئامریکا و ڕووسیه لەپێوەندی لەگەڵ سووریەدا، سەرەتایەکە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا و لە کۆتاییدا وەدەرنانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا لە سووریه.
لە کۆبوونەوەی ناسراو بە ئانتالیادا، ڕێژیمی ئێران وەک سەرەکیترین پشتیوانی ڕێژیمی ئەسەد بانگهێشت نەکرابوو.
هەواڵدەریی اسپوتنیک لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ڕووسیهوە بڵاوی کردووەتەوە که؛ کۆبوونەوەی ئانتالیا بە هۆی پێویستیی هاوئاهەنگی لە نێوان نیزامییەکانی سووریه و هێزە دێموکراتەکان بە تایبەت کوردەکان ئەنجام دراوە.
پێشتریش نیکی هێڵی، باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە؛ ئامریکا پاڵپشتیی لە کۆبوونەوەکانی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ڕێژێمی سووریە بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە؛ سووریه نابێ ببێتە شوێنێکی ئارام بۆ تیرۆریستان و ئامریکا بۆ دەرکردنی ڕێژیمی ئێران و دەستوپێوەندەکانی لە سووریه هەوڵ دەدات.
له سهرهتای دهسپێكی سهرههڵدانی ناڕهزایهتییهكانی سووریهوە، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوهیهكی ئاشكرا و حاشاههڵنهگهر شان به شانی هێزه سهربازییهكانی ڕێژیمی بهشار ئهسهد، دژ به بهرههڵستكارانی ڕێژیمی بهعسی سووریه، شهڕیان كردووه.