کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوویس بەشداریی لە ڕۆژی ٨ی مارس‌دا کرد

16:44 - 23 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوویس، لە سمینارێکدا بە بۆنەی ٨ مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان‌ بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی هاوبەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی سوویس، بە سەرپەرەستیی ئەنوەر بەردیا ئەندامی حیزب، پێکهاتوو لە حەمید خالق‌پەنا بەرپرسی لاوان و گۆنا تابا بەرپرسی تەشکیلاتی لاوان لە وڵاتی سوویس، بەشدارییان لە سمینارێک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژناندا کرد.

لەو سمینارەدا پەیامی هاوبەشی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوان لە لایەن گۆنا تابا خوێندرایەوە.

گۆنا تابا لە بەشێک لە پەیامەکەیدا وێڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشانی ژنان، بە گشتی، خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە؛ لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا بەشیکی بەرچاو لە ژنانی کورد وێڕای ئەرکی دایکایەتی وەک شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە ڕۆڵ و نەخشی گەورەیان گێڕاوە لە خەبات و تێکۆشان لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، و یەکێک لە توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بوونە کە لەو ڕێگادا زورترین نرخیان داوە.

لەو سمینارەدا کۆمەڵیک کەس و لایەن پەیامیان پێشکەش کرد.

سمینارەکە لە لایەن یەکیەتیی هێزە دێموکراتەکانی ئێرانی لە سوویس ڕێکخرابوو، کە حیزبی دێموکرات یەکێک لە ئەندامانی ئەو یەکیەتیەیە.