کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەچوو

19:59 - 24 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەگانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی جیاواز بەرەوپیریی نەورۆز دەچن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی نەورۆزەوە دروشمی حیزبیان نووسیوە و وئالای کوردستانیان هەڵکردووە.