کوردستان میدیا: بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جینایەتکاری ڕێژیم لە شاری بۆکان، بۆ سیخوڕی بە سەر خەڵکدا پیلانێکی دیکەیان وەگەر خستووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیدارەی ئێتلاعاتی ڕیژیم لە شاری بۆکان لە هەوڵێکی سەرکوتکارانەدا، ٥٠ بەکرێگیراوی خۆی ڕێکخستووە و به هەر یەک لەو بەکرێگیراوانە تاکسییەکی داونەتێ تاکوو لە نێو خەڵکدا هاتوچۆ بکەن و سیخوڕی لەسەر خەڵک بکەن.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لەوە بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ ئەو بەکرێگیراوانە لە قاڵبی شۆفیریدا سیخوڕیی لەسەر خەڵک دەکەن و هەر جۆرە هەواڵ و ڕاپۆرتێک بێ بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەی دەگەێننەوە و تەنانەت بە درێژایی ڕۆژ جار و بار کاری موسافرکێشی دەکەن و کاتەکانی دی وەدوای کاری سیخوڕی دەکەون.
هەر لەو پێوەندییەدا، ماوهیهکه هێزه سەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، به دهستوری عابدینی فهرماندهی سپای تێرۆریست لەو شارە، له کاتی بەرەوڕوو بوونیان لەگەڵ چهرچی و فرۆشیاره گهڕۆکهکان، کارتی پێناسیان لێ وهردهگرن و پێیان دهڵێن؛ وهرن له سپا ڕادەستتانی دهکهینەوە.
بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران هەموو هەوڵێک بۆ بهرنگار بوونهوهی ڕاسانی ڕۆژههڵات دەدەن.