• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پانۆرامای ڕاسان (٢)

زایینی: ٢٢-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٠٢ - ١١:٤٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پانۆرامای ڕاسان (٢)
ئامادەكردن: كوردستان

١٧ی خەرمانان: لە نێو شاری بۆكان، لە گەڕەكی "كوی اندیشە" تەقە لە نێوان هەڵۆكانی زاگرۆس و هێزەكانی ڕێژیمدا هاتە ئاراوە. هەڵۆكانی زاگرۆس پاش وەشاندنی زەبر لە دوژمن بە سلامەتی و سەركەوتنەوە لە شوێنی شەڕەكە دوور كەوتنەوە. بەگوێرەی زانیارییەكان چەند بەكرێگیراوی ڕێژیم لەو شەڕەدا بریندار بوون، بەڵام هەواڵێك لەسەر ژمارەی بریندارەكان بڵاو نەكرایەوە.

١٨ی خەرمانان: ژمارەیەك لە مامۆستایانی قوتابخانەكانی شاری پاوە بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە حوزووری پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵاتدا، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.

١٩ی خەرمانان: هەڵۆكانی زاگرۆس لە گوندی "گڵۆڵانی سەرێ" سەر بە شاری بۆكان، خائیین بە نیشتمان و هاوكاری دەزگا سیخوڕییەكانی ڕێژیم "هیدایت حوسینی" و" عەزیز حوسینی" یان تەمبێ كرد.

٢٣ی خەرمانان: پاسدار ئەمیر ئەكبەری، فەرماندەی سپای نەغەدە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەلاكانی سووننە و شیعە مەزهەب باسی لەوە كرد كە؛ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هۆكاری نائەمنی لە ناوچەكەدایە.

٢٨ی خەرمانان: هێزێكی پێشمەرگەی حیزب لە ناوچەی پیرانشار لە نێوان ئاواییەكانی "قەبری حسێن" و "پردانان" لەگەڵ هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕێژیم تووشی تێكهەڵچوون بوون. لە ئاكامی ئەو تێكهەڵچوونەدا ژمارەیەك لە هێزەكانی ڕێژیم كوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش بە ناوی "ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد" كوڕی ئەبوبەكر ناسراو بە "ڕەحیم گەرگولی" بریندار بوو، كە بەداخەوە بە هۆی كاری بوونی برینەكەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بوو و لە لایەن هاوسەنگەرانیەوە بە خاكی پیرۆزی كوردستان ئەسپێردرا.

٣١ی خەرمانان: هەڵۆكانی زاگرۆس ڕایانگەیاند لە درێژەی سزادانی خائیناندا دەستی تۆڵە گەیشتە نیشتمانفرۆشی ناسراو "نەسرەدین سەجادی" كوڕی "وسێن" خەڵكی ئاوایی كەلجیی هەورامان، و لە شاری سەوڵاوا و كاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٣١ی خەرمانان، لە هەڵمەتێكی هەڵۆكانی زاگرۆسدا بە سزای تاوانەكانی گەیشت .

١ی ڕەزبەر: پۆلێك لە هەڵۆكانی زاگرۆس لە ناوچەی كامیاران، بە مەبەستی ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دەچنە ماڵی چەكدارێكی ملكەچی هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی بە ناوی "ساڵح سابیری" لە تیلەكۆی كامیاران. هەڵۆكانی زاگرۆس هەوڵ دەدەن ناوبراو ئامۆژگارییەكان لە گوێ بگرێت و زیانی پێنەگات، بەڵام ناوبراو بەمەبەستی دەستوەشاندن لە هەڵۆكان پەلاماری چەكەكەیان دەدات كە دەرەتانی پێ نادرێت و دەكەوێتە بەر گوللەی چەكی هەڵۆیەك و بریندار دەكرێت.
٢ی ڕەزبەر: هەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێس ڕاپۆرتێكی لە سەر خەباتی نوێی كورد لە كوردستانی ئێران بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتبوو: "گرینگترین ڕێكخراوی شۆڕشگێڕی كورد لە كوردستانی ئێران دەڵی كە بۆ پاراستن و بەرگریكردن لە ژیانی كوردانی ڕۆژهەڵات لە سەر خەباتی پێشمەرگانە بەردەوام دەبین".

٣ی ڕەزبەر: یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای لە خوێندكاران كرد پشتگیریی لە ڕاسان بكەن.

٩ی ڕەزبەر: فەرماندە سەربازی و ئیتلاعاتییەكانی ڕیژیم لە شاری‌ سەقز لە نوێژی‌ هەینیدا و لە مزگەوتەكانی‌ ساڵحاوا‌ و قەوخ بە دژی‌ حیزبی‌ دێموكرات تەبلیغاتیان كرد. فەرماندەكانی‌ ڕێژیم لە قسەكانیاندا باسیان لەوە كرد كە هێزەكانی‌ پێشمەرگەی دێموكرات ‌ لە ناوچەی‌ سەقز بوونیان هەیە ‌‌و ئەیانەوێ نێو شار بشێوێنن ‌و داوایان لە خەڵكی‌ سەقز كرد كە بە دژی‌ ئەم هێزانە هەڵوێست بگرن ‌و لە بەرانبەریاندا ڕاوەستن.

لە مانگی ڕەزبەردا: هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە درێژەی ڕاپەڕاندنی كار و چالاكییە سیاسی و تەشكیلاتییەكانیان ناوچەی ژاوەرۆیان بەسەر كردەوە.

١٥ی ڕەزبەر: پاش ئەوەی كە لە هێندێك لە میدیاكاندا بە شێوەیەكی ئامانجدار، هەواڵی كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات لە ناوچە سنوورییەكان بڵاو بووەوە، بەرپرسانی پێوەندیدار لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا ئەو هەواڵەیان بە تەواوی ڕەت كردەوە.

١٨ی ڕەزبەر: كۆمەڵێك لە شاعیران و نووسەرانی ڕۆژئاوای كوردستان بە سەرپەرەستیی "كۆنێ ڕەش"(konê reş) بە مەبەستی پشتگیری لە خەباتی نوێی كوردستانی ڕۆژهەڵات و دەربڕینی وەفا و هەستی هاوسۆزییان بۆ خەباتكارانی قوتابخانەی دێموكرات و ڕێبەرە شەهیدەكانی، سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری هەولێریان كرد.

١٩ی ڕەزبەر: لە پاڵنگان، شاهۆ كەریمی، جاشی ناسراو و تاوانبار بە ئازاردانی خەڵكی ئاسایی، كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان، ڕاوڕووتی كاسبكارانی هەژاری ناوچەكە، سیخوڕی بۆ دام ودەزگا سەركوتكەرەكانی ڕێژیم وهەروەها شوینهەڵگرتنی تێكۆشەرانی بزووتنەوەی ڕەوای گەلەكەمان، لە لایەن هەڵۆكانی زاگرۆسەوە سزا درا.

٢٣ی ڕەزبەر: لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێك بەناوی "كۆتەڕەش" شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هێزە بەكرێگیراوەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە كە تێیدا ژمارەیەك لە هێزەكانی ڕێژیم كوژران و بریندار بوون.

پاش كۆتایی ئەم شەڕە هێزەكانی حیزب لە شوینی دەرگیرییەكە دوور كەوتنەوە و درێژەیان بە چالاكییەكانیان دا.

٢٦ی ڕەزبەر: شاندێكی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستیی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران مستەفا هیجری لە كۆنفڕانسی فراكسیۆنی سوسیالیست دێموكراتەكانی پارڵمانی ئورووپا و "پڕۆگرێسیڤ ئالیانس" بەشداریی كرد. سكرتێری گشتیی حیزب لە وتارێكدا، ئامانجەكانی ڕاسان و قۆناغی نوێی خەباتی حیزبی دێموكراتی بۆ بەشدارانی كۆنفڕانس شی كردەوە.

٢٦ی ڕەزبەر: هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران مستەفا هیجری، سەردانی پارڵمانی ئورووپا لە شاری "برۆكسێل"یان كرد و لەگەڵ سێ پارڵمانتار كۆبوونەوە.

٢٨ی ڕەزبەر: هەیئەتێكی حیزبی دێموكرات لەگەڵ هەیئەتێكی دەفتەری دۆسیەی ئێران و مافی مرۆڤی دامەزراوەی پێوەندییەكانی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا، كە پێكهاتبوو لە سێ كەس، لەسەر خەباتی حیزبی دێموكرات، ڕاسانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و كاریگەرییەكانی پێوەندییەكانی یەكیەتیی ئورووپا لەپێوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ بوونەوە.

٢٩ی ڕەزبەر: هەیئەتی حیزبی دێموكرات، بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، لە وڵاتی بلژیك، لەگەڵ "ئەورماس پایەت"، ئەندام پەرلەمانی یەكیەتی ئەورووپا لە فراكسێۆنی لیبراڵەكان لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنیەتیی كوردستانی ڕۆژهەڵات كۆ بوونەوە.

٢٩ی ڕەزبەر: هەیئەتی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێك و دامەزراوەی پێوەندییەكانی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا كۆ بوونەوە.

٢٩ی ڕەزبەر: هەیئەتی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، لە وڵاتی بلژیك لەگەڵ "مارینیو بۆدستاچی" سكرتێری UNPO لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنییەتیی كوردستانی ڕۆژهەڵات كۆ بوونەوە و باسی چۆنیەتی پتەو كردنی هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نەتەوە ستەملێكراوەكانی ئێران كرا.

مانگی ڕەزبەر: پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی بانە جەولەیەكی سیاسی نیزامیی سەركەوتوویان بەڕێوە برد.

٤ی خەزەڵوەر: كۆنفڕانسی "داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، كێشە و دەرفەتەكان"، بە بەشداریی حیزبەكانی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەچوو. لە بەشی دووهەمی ئەم كۆنفڕانسەدا مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لێدوانێكی پێشكەش كرد. ٥ی خەزەڵوەر: ڕەسووڵ محەممەدزادە، بەرپرسی فێرگەی كۆمیسیونی پەروەردەی حیزب، لە كاتی پووچەڵكردنەوەی میندا لە بەرەكانی شەڕی ئازادكردنەوەی مووسڵ، بە هۆی تەقینەوەی مین شەهید بوو.

٢٤ی خەزەڵوەر: بۆ چەندەمین جار مۆڵگەی بەسیج لە دزەی مەرگەوڕ كەوتە بەر هێرشی هەڵۆكانی زاگرۆس.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ هەڵۆكانی زاگرۆس لە مۆڵگەی بەسیجی شنۆ، تاوانباری خۆفرۆش "غەفوور سەلاحی"یان بە دەستڕێژی گوللە سزا دا .جاشی ناوزڕاو غەفوور، بەرپرسی دەستەی سیخوڕیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بووە و دوایین كردەوەی خۆفرۆشانەی، بەشداری لە تاوانی "قەرەسەقەڵ"دا بوو.

٢٥ی خەزەڵوەر: چواردەهەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای لەبەرچاوگرتنی هەموو خاڵە ئەرێنییەكانی ڕاسان، بە لێبڕاوییەوە پێی لەسەر بەردەوامیی ڕاسان داگرتەوە و بۆ بەهێزتركردن و شوێندانەرتركردنی ڕاسان شێوەی چارەسەر كردنی كەم و كۆڕییەكانی دەستنیشان كرد.

٢٥ی خەزەڵوەر: پۆلێك هەڵۆی زاگرۆس لە نێوان گوڕستانی شەهیدان و مەجیدئابادی شاری شنۆ، لە جاشێكی چڵكاوخۆری"ئیتلاعات" ڕۆهاتن و لە سزای تاوانە قیزەونەكانی دەرهەق بە هاونیشتمانانی، دایانە بەر دەستڕێژی گوللە.

مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی كوێركێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەركوتكەرەكانی پارێزەری دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلكێشی و مڵومۆ بە شوێنپێی تێكۆشەرانی شار و پێشمەرگەكانی شاخدا و هەروەها هاوكاریی دوژمن لە تاوانی لەبیرنەكراوی ئاوایی "قەرەسەقەل"دا سزا درا.

٢٦ی خەزەڵوەر: سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای هەیئەتێكی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكرات لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاسانی كوردستانی ڕۆژهەڵات كۆ بوویەوە.

١٦ی سەرماوەز: كۆماری ئیسلامیی ئێران كورتە فیلمێكی دێكۆمێنتاری بە دژی جووڵانەوەی كورد لە ئێران و بە تایبەت ڕاسانی ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بەناوی "كاك و جاش" لە كاناڵی ٣ی تەلەڤیزیۆنی ڕێژیم بڵاو كردۆتەوە كە ئەوپەڕی ترس و زراوچوونی سەرانی ڕێژیم لە جووڵانەوەی گەلی كورد نیشان دەدات.

١٧ ی سەرماوەز: ماڵپەڕی كوردستان میدیا لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كۆماری ئیسلامی لە ترسی ڕاسان سەرقاڵی ڕەشبگیری لە كوردستانە.

بەپێی ئەم هەواڵە ڕێژیم لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكوو ئێستا زیاتر لە ٢٢٠ هاووڵاتیی كوردی دەستبەسەر كردووە. زۆربەی ئەم گیران و دەستبەسەركردنانە لە شارەكانی سەقز، سنە، كامیاران، بۆكان، دیواندەرە، مەهاباد، قوروە، كرماشان، شنۆ و پیرانشار بووە.

٢٦ی سەرماوەز: لە سەر بانگهێشتی فەرمیی زانكۆی ئەمریكایی لە كوردستان، هەیئەتێكی پایەبەرزی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستیتی سكرتێری گشتیی حیزب كوردستان بەشدارییان لە كۆنفڕانسی سەربەخۆیی كوردستان لە داهاتوودا، ڕووبەڕووبوونەوە و دەرفەتەكاندا كرد.

٢٧ی سەرماوەز: ئیسماعیل بێشكچی سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناسراوی تورك بە یاوەریی ئیبراهیم گورپوس سەرۆكی سەنتەری ئیسماعیل بێشكچی، سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد و پشتگیری خۆی بۆ خەباتی حیزبی دێموكرات ڕاگەیاند.

٢٨ی سەرماوەز: مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئانادۆڵ ڕایگەیاند كە: "ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران تەحەمول بكات پێشمەرگە لە نێو خەڵكدا هەبێت، ئەوە نامانەوێت خەبات ببێتە خەباتی چەكداری، بەڵام ئەگەر ئەوان هێرش بكەن، پێشمەرگە ناچارە بەرگریی بكات، بۆیە بەگشتی بزووتنەوەی چەكداریی ئێمە بەرگریكردنە لە خۆمان تا هێرشكردن".

٢٨ی سەرماوەز: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە دیدارێكدا لە بنكەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكرات كۆ بوونەوە و سەبارەت بە هاوكاریی هەر دوو لایەن، بە ئاوڕدانەوەیەك بە ڕێككەوتننامەی سیاسیی نێوانیان، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە هەیئەتی هەر دوو لا لە بواری جۆراوجۆردا پێكەوە درێژە بە دانیشتنەكانیان بدەن و لەسەر بەرنامەی كاری هاوبەشیان ئامادەكاریی پێویست بكەن.

٢٩ی سەرماوەز: ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی مەهاباد بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات سروودێكیان ئامادە و پێشكەش بە خەبانی نوێی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كرد و بەم كردەوە فەرهەنگییە دەنگی مافخوازیی خۆیان خستە پاڵ هێزی پێشمەرگە و پشتیوانییان لە خەباتی شار و شاخ کرد.

١٧ی بەفرانبار: تێكۆشەرانی دێموكرات لە شاری شنۆ، بە بەڕێوەبردنی چالاكیی تەبلیغاتی، ڕاسانی ڕۆژهەڵاتیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدان و حیزبی دێموكرات نوێ كردەوە. هەروەها قارەمانانی دێموكرات لە شاری بۆكان، بۆ بەرز نرخاندنی وەرزی نوێی خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و گرێدانی خەباتی شاخ و شار، بە شێوەیەكی بەرین چالاكیی تەبلیغیان لەو شارە بەڕێوە برد.
١٩ی بەفرانبار: لە شاری زووریخ لە وڵاتی سووییس سێمینارێك لەژێر ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵات و ئەركەكان و ئەگەرەكان بە بەشداریی بەشیكی بەرچاو لە كوردانی نیشتەجێی سوویس و نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

١٩ی بەفرانبار: كاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی پۆلێك لە هەڵۆكانی زاگرۆس بە نارنجۆكی دەستی هێرشیان كردە سەر مۆڵگەی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ساڵحاوای بانە.

٢ی ڕێبەندان: هەڵۆكانی زاگرۆس لە گوندی "سەردۆش"ی مەریوان پەلاماری خۆفرۆشانیان دا و بۆ ماوەی ١٥ خولەك ئاگریان بە سەر مۆڵگەیەكی بەكرێگیراوانی ڕێژیمدا باراند، بە جۆرێك كە هیچكام لە هێزەكانی ڕێژیم نەیانتوانی دەست بكەنەوە.

٢ی ڕێبەندان: لاوانی ڕاسان لە شاری سنە، لە پەیامێكدا ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستانیان لە هەموو خەڵكی كوردستان و كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی كرد.
٢١ی ڕێبەندان: هەڵۆكانی زاگرۆس لە پەلامارێكدا بۆسەر كۆمەڵێك لە چەكدارانی ڕێژیم لە گەڕەكی "كەلوڕاوای" شاری بۆكان (افشار ١) دوو جاشیان بە ناوەكانی "ئەنوەر ئەمینی" ناسراو بە "ئەنوەری عەلی دارفرۆش" و "ئەمیر عەلی پوور" ناسراو بە "ئەمیری عومەر مەحمەڵ" بە سزای تاوانەكانیان گەیاند.

٢٢ی ڕێبەندان: هەڵمەتی توویتری بۆ بە‌ تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە ڕێی دەنگدانەوە، بە سەركەوتوویی لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە چوو. چالاكانی هەڵمەتەكە پێیان وایە جگە لە كوردەكان، بەشێكی زۆر لە عەرەبەكان و ژمارەیەك لە ئێرانییەكانیش بەو هەڵمەتەوە پەیوەست بوون.

٨ی ڕەشەمە: لە درێژەی هەوڵە نەزۆكەكانی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاسان، پاسدار نەقدی، جێگری فەرهەنگیی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سەردانێكدا بۆ چەند شاری كوردستان، لەوانە سنە، سەقز، مەهاباد، بۆكان و...هتد، بە چەكدارە خۆفرۆشەكانی وت: "لە ساڵی داهاتوودا شەڕێكی قورس لە نێوان ئێمە و هێزە دژبەرەكاندا دێتە ئاراوە كە وەك سپای پاسداران پێویستیمان بە هاریكاری و چاوساغی و كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونەكانی ئێوە هەیە".

٩ی ڕەشەمە: كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پەیامێكدا داوای لە چەكدارانی بەكرێگیراوی ڕێژیم لە كوردستاندا كرد واز لە خەیانەت بە گەل و نیشتمانەكەیان بهێنن و سەنگەرەكانیان لە بەرەی داگیركەرەوە بگوازنەوە بۆ بەرەی گەل.

١١ی ڕەشەمە: ٦ حیزبی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە كۆبوونەوەیەكدا وێڕای هاودەنگی لەسەر هەوڵی ژمارەیەك ئەندام پارلمانی عێراق بە مەبەستی دەركردن و چەككردنی هێزەكانی ڕۆژهەڵات، كۆمیسیۆنێكی هاوبەشیان پێكهێنا تاكوو لەم ڕێگەوە هەوڵ بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو پیلانە شوومە بدەن و بۆ سەردان و دیدار لەگەڵ سەرۆكی كۆتلە پەرلەمانییەكان و لایەنە پێوەندیدارەكان بەرنامەی كاری هاوبەش بەڕێوە ببەن.

١٢ی ڕەشەمە: ڕاگەیەندرا كە ڕێژیمی ئێران لە دوایین هەوڵەكانیدا دژ بە خەباتی نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵات و حیزبەكانی دژبەری ئەو ڕێژیمە، لە پۆلی ٦ و ٧دا وانەی دژی ئەو حیزبانەی بە فەرمی لە خوێندنی قوتابیان زیاد كردووە.

١٧ی ڕەشەمە: هەڵۆكانی زاگرۆس لە گەڕەكی "فنی حیرفەیی" شاری بانە، بەكرێگیراوێك بە ناوی "نەبی مەجیدییان" خەڵكی سنە و‌ جێگری گرووهی زەربەتی ڕێژیم لە بانەیان بە سزای خەیانەتەكانی بە گەل و نیشتمان گەیاند.

٢٠ی ڕەشەمە: كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی داوای لە سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵك لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتدا كرد كە:

"با ئەمساڵیش هەموومان بە هەڵكردنی ئاگری نەورۆز و هەوڵدان بۆ بڵێسەدارتركردنی ئاگری سەركەشی خەباتێكی یەكگرتووانە لە شار و شاخدا، تا گەیشتن بە مافە ڕەواكانی نەتەوەی كورد و ڕزگاربوونی یەكجاریی كوردستان، دەست بخەینە نێو دەستی یەكتر و پاڵپشتی دڵسۆز و بە ئەمەگی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان بین".

٢٣ی ڕەشەمە: ماڵپەڕی كوردستان میدیا ڕایگەیاند، ماوەیەكە هێزە سەركوتكەرەكانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، بە دەستوری "عابدینی" فەرماندەی سپای تێرۆریست لەو شارە، لە كاتی بەرەوڕوو بوونیان لەگەڵ "چەرچی و فرۆشیارە گەڕۆكەكان"، كارتی پێناسیان لێ وەردەگرن و لە كاتی سەردان بۆ سپای پاسداران بو وەرگرتنەوەی پێناسەكانیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو ئۆرگانە سەركوتكەرەوە، داوایان لێ دەكەن بە حوكمی ئەوەی كە ئەوان لە دێهات و ناوچە جۆربەجۆرەكاندا دەگەڕێن و خەڵك دەبینن، هەر زانیارییەكیان لە سەر پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەر‌دەست كەوت، لە ڕێگای تەلەفوونەوە سپا ئاگادار بكەنەوە. پەنا بردن بو دەستفروش و چەرچییەكان، دوایین هەوڵی نەزۆكی ڕێژیم بو بەرەنگاربوونەوەی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.