• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٧ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

فاکت له سه ر ئیران

زایینی: ٢٧-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٠٧ - ١٤:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فاکت له سه ر ئیران
سەنار ئەرس‌زادە

وەڵام دانە‌وە‌یەک لە ڕێكە‌وتی ١٩/٣/٢٠١٧ لە لایەن سەننار ئەرەسزادە لە سە‌ر نووسراوه‌یه‌کی "ئاندریا دە گوبیس" کە لە ڕێكە‌وتی ١/٢/٢٠١٧ لە ڕۆژنامە‌ی (‌فریهێتن "Friheten")ی نۆڕوێژ بڵاو كرابووە‌وە.

"ئاندریا دە گوبیس" لە نووسراوەکەی خۆیدا ڕە‌خنە‌ ئاراستە‌ی ئەو بابەتەی پێشووی من دەکا کە لە سەر جینایە‌تە‌كانی ڕە‌فسە‌نجانی و سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاوم كردبووە‌وە. هە‌روەها نووسراوەکەم بە‌رچاوڕوونیێکە بۆ هە‌ندێك لە هاوڕێیانی نۆروێژیم کە تامه‌زرۆی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و په‌یوه‌ندی حیزب لەگەڵ پارتەکان و خەڵکی بە‌شەکانی تری کوردستانن.

تیتری نووسراوه‌کە‌ی ئاندریا دە گوبیس "نا بەو شێوە‌ توندە دژی تاران" بوو.

نووسه‌ر له نووسینه‌کە‌یدا بەرپەرچی من دە‌داتە‌وه و دەڵێ: شەیتانی کردن و هێرش كردنە‌سە‌ر سیستمی ئاخوندیی تاران لە ڕاستای خە‌تی ئیمە‌دایە. بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوە کە چالاكی کورد سەننار ئەرەسزادە تانه و تەشە‌ر و تاوانی ناڕاست بە دژی سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاو بکاتەوە. بەداخەوە بە‌شێک لە بزووتنە‌وە‌ی کورد لەگەڵ ڕێژیمی توركیا و ئیسرائیلدایە، بە تایبەت ئەو ناوچە ئازادەی عیراقیش لە هەولێر بە دەستی بارزانیی مافیا بە‌ڕێوە دەچێت و ئەو سیاسەتە بە هەمان شێوە لە کوردستانی سووریە بەڕێوه دەچیت و داوا لە ڕۆژنامە‌ی (فریهێتن "Friheten") دەکا کە پێش بە بڵاو بوونەوەی ئەو نووسراوانە بگیردرێ.

دەقی نووسراوه‌کەی سەننار ئەرەسزادە:

کوردەکان و زوربەی هەرە زۆری پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە سەربەخو بوونە و فێربوونە کە بڕیاردەر بن لە کاروباری سیاسیی خۆیان و بەتایبەت ئەو ناوچە‌ی کە خەڵکی خۆیان تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.

پاییزی ١٩٨٠، شەڕ لە نێوان ئێران و عێراقدا هەڵگیرسا و لە هەمان کاتیشدا شەڕێکی قورس لە بەینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. ئەوکات ئێران پڕوپاگەندەی بڵاو دەکردەوە کە گۆیا کوردەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوكارییە‌كی نزیك و پتەوی لەگەڵ ڕێژیمی سەدام حوسه‌ین هەیە و ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسییه بە دژی کوردکانی باشوور دەشکێتەوه.

له لایه‌کی ترە‌وە لە بەینی کوردەکانی باشوور و سەدام حوسه‌یندا شەر بوو. دوای ڕووخانی ڕێژیمی سەدام حوسه‌ین کوردەکانی باشوور هیچ بە‌ڵگە‌یک و هیچ شتێکیان نەدۆزییە‌وە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەلەیهکی کردبێت لە هەمبەر کوردکانی باشوور، بەلکوو بە پێچه‌وانه‌وە هەرکات کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ڕۆژهەڵات خە‌بات وتێکۆشانیان کردبێ، بە دژی ئیران بپ وه‌رگرتنی ئازادی و سە‌ربە‌ستی و ماف و حە‌قی خویان، بە‌‌خێرایی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە تاوانبار دەکرێن کە ئە‌مە‌ریكا، ئیسراییل و عه‌ره‌بستانی سعوودی پشتیوان و دنه‌دەری ئەوجووڵانه‌وه‌ن بە دژی ئێران.

لێرەدا باسم کردووه کە؛ لە ماوە‌ی ئەو ٣٨ ساڵەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئیران ئەو ناوچه‌یە بە‌ڕێوه دەبات، هەموو ڕۆژێك چە‌ندین کورد کە کرێکار، چالاکی سیاسی یا پێشمه‌رگەی کۆمه‌ڵە یان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن شەهید دەکرێن و بێ ئه‌وه‌ی کە ئە‌مە‌ریكا ، ئسراییل یا عه‌ره‌بستان سعودی دژکردەوە نیشان بدەن لە هەمبەر ئەو جینایه‌تانه‌ی کوماری ئیسلامی.

ئەگەر ئەوان پاڵپشتی کورد بان ئێستا کورد وڵاتی خوی دەبوو. کورد حەقی خۆیەتی کە ناوچەی خۆی بەدەستی خۆی بەڕێوە بەرێت، بۆ دابین کردنی ئاشتی هەتاهەتایی بۆ خەڵک.

نابێت کورد ئیزن بدات کە کوردستان بە دەستی خەڵکی فاشیست و توندڕە‌و و دواکەوتوو بەڕێوه ببردرێت. بە‌ڵێ ئەوە ڕاستە کە کوردەکانی باشوور پێوندیی ئابوورییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئیران هەیە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بارزانی مافیایە. با لە یادمان نەچێت ئەگەر ئیرادەی بارزانی و پێشمە‌رگە‌کانی نەبایە ئێستا ئەو ناوچه‌یە لە دەستی داعشدا بوو. ئەگەر بارزانی مافیایە، ئەوکات خەڵک لە دەوری مافیایه‌ک خۆی قوربانی نەدەکرد. هەروەها هەندێك وڵات بە‌ بێشەرمانە دەڵێن کە پ ک ک پارتێکی تێرۆریستیه، لە کاتێکدا شارەکانی کوردستانی باکوور ڕۆژانه لە لایه‌ن حکومه‌تی فاشیستی تورکیەوە بۆمباران دەکرێت کە گە‌ورە‌ ومنداڵ دەبن بە قوربانیی بۆمبەکان.

گەر مرۆڤ كە‌مێك بیری لێ بكاتەوە، یە‌كسەر بۆی دەردەکەوە کە ناحەزان و دوژمنانی نە‌تە‌وه‌ی کورد وەکوو فاشیستەکان و نەتەوە پەره‌ستەکانی فارس، تورک، عه‌ره‌ب و موسوڵمانە توندڕە‌وەکان، بەردەوامن لەسەر بڵاوکردنەوی پڕوپاگەندەی پڕوپووچ و بێ‌مانا. بۆ ئه‌وه‌ی کە کورد لە ژێر سێبە‌ری زوڵم و ستەمی خویاندا ڕابگرن.

لە بەشێکی دیکەی ئەونوسراوه‌یەدا بە وردی و بە هێنانەوه‌ی داكیۆمێنت باس لە کردنه‌وه‌ی دۆسیه له سه‌ر ئێران له ساڵه‌کانی ٢٠٠٥ ،٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ له دادگاکانی وڵاتی ئارژانتین کراوە کە لەوێدا ئێران بە بکەری سه‌ره‌کیی تەقینه‌وه‌ی سەنتەری جوولەکەکان تۆمه‌تبار کرا.

لە ساڵی 2006 دادگای وڵاتی ئارژانتین وێنەی ئەم گەورە تێرۆریستانەی بڵاو کردەوە کە بریتی بوون له؛ "عەلی ئەکبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی، عەلی فەلاحیان، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، مۆحسێن رەزایی، عێماد فایزموغنیە، مۆحسێن ڕەبانی، ئەحمەد وەحیدی و ئەحمەدڕەزا ئەسغەری"، کە وه‌کوو تێرۆریست بە خەڵکی جیهان ناسێندارن.

لە بەشێکی دیکەدا بە تێروتەسەلی باس لە چۆنیه‌تی داڕشتنی پیلانی تێرۆریستیی ڕێژیمی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئیران کراوە کە چۆن مامۆستا و ڕێبە‌ری گە‌لی کورد دوکتور عە‌بدولـڕە‌حمان قاسملوو لە‌گە‌ڵ هاوڕێی تێکۆشە‌ر کاک عە‌بدوڵڵای قادری‌ئازە‌ر شە‌هید دەکەن و هەروەها باس لە ڕۆڵی وڵاتی ئۆتریش کراوە کە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی لە ڤییە‌نەوە بۆ تاران ئیسکۆرت کرد.

لە کوتاییدا باس لە کارەساتی میکۆنووس کراوە کە ئێران هێرشێکی تێرۆریستی کرد بۆ سە‌ر ڕێستورانی میکۆنووس لە‌ شاری بێرلینی ئاڵمان و له‌و هێرشەدا دوکتور سادق شەره‌فکەندی و هاوڕێیانی شەهید کران و دادگای وڵاتی ئاڵمان ڕێبەرانی ئیرانی وەکوو بکەری سه‌ره‌کیی ئه‌و تیرۆره ناساند. هەروه‌ها باس لە ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندیی بەینی ئێران و ئورووپا کراوە دوای بڕیاری دادگای میکۆنووس.

لە کوتاییدا لە لایەن نووسەرەوە ٢٦ لاپەڕە لە جینایە‌تە‌كانی ئێران بە زمانی ئینگلیزی وەکوو داكیۆمێنت ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ئەو ڕۆژنامەیە کرا.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.