• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات

زایینی: ٠٣-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/١٤ - ١٢:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی ورمێ و باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، عه‌باس زه‌نجیری كوڕی حاجی ساڵح، و باوكی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات سه‌لیم زه‌نجیری، به‌ هۆی نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ست دا.

خوالێخۆشبوو عه‌باس زه‌نجیری، ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری ناسراو له‌ گوندی "بالوولانی" سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ له‌ دایك بووه‌ و دواتر له‌ گوندی "كانی قیزان" نیشته‌جێ ده‌بن.

ناوبراو كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و ناسراوی شاری ورمێ بوو. له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌و‌ هۆیەوە کە كوڕه‌كه‌ی له‌ ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكراتدایه‌، چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕێژیمه‌وه‌ ده‌گیرێت و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت، بەڵام ناوبراو بۆ یەک ساتیش دڕدۆنگیی بەرانبەر بە ڕێبازی کوڕەکەی نیشان نەدا و هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە ڕێبازی حیزبی دێموکرات دەکرد.

ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌باس زه‌نجیری ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له‌ نێو ئاپۆرای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و له‌ گوندی "كانی قیزان" به‌ خاك ‌سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ و هیوای سەبوورییان بۆ بەئاوات دەخوازێ.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا