کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن شەرەفی بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی مەسعوود محەممەددا کرد

18:51 - 14 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی مەسعوود محەممەددا کرد.

ڕۆژی شەممە‌ ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لەسەربانگهێشتی فەرمیی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی یادی ۱٥ ساڵەی کۆچی دوایی بیرمەند و ئەدیبی ناسراوی کورد مامۆستا مەسعوود محەممەد بەشدارییان کرد.

کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و وتاری هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە و لێژنەی باڵای کۆنفڕانس و وەزیری خوێندنی باڵا پێشکەش کران.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا، وێڕای پێشکەش کردنی شێعرێک لە لایەن شاعێر ئەکرەم خامۆشـەوە، وتاری مەلا بەختیار لە لایەن ڕەهبەر سەید برایم‌ـەوە پێشكەش کرا و دواتر بە نیشاندانی فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی مەسعوود محەممەد کۆنفڕاسەکە کۆتایی پێهات.

کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و تێدا لێکۆلەر و توێژەران توێژینەوەکانیان لە سەر شرۆڤەی کەسایەتی مەسعوود محەممەد لە ڕەهەندی جیاجیاوە پێشکەش دەکەن.