کوردستان میدیا: بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان، لە شاری یوتۆبۆری وڵاتی سوئێد ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد و لە شاری یوتوبۆری، بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردان و ئابی ئێف لەو شارە، سێمینارێک لەژێر ناوی کۆماری کوردستان لە سیاسەتی زڵهێزەکاندا و گرینگیی ئەو ڕۆژە مێژووییە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدان، بە کۆڕگێریی دوکتور بورهان یاسین مامۆستای زانکۆ و هەرواها شارەزا لە بواری سیاسی بەڕێوە چوو.
لەو سێمینارەدا بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کورد و کوردستان و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات و هەروەها نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد، و بە گشتی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون.
سێمینارەکە به سروودی نهتهوەیی ئهی ڕهقیب و خۆلهکێک بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانی ١٠ی خاکەلێوە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دهستی پێکرد.
سهرهتا بەڕێوەبەری ئەو سێمینارە فەرزاد جلەوزان بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-یوتوبۆری بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.
پاشان لە لایەن دوکتور بورهان یاسین باسێکی ئاکادمیک لە سەر مێژووی کۆمەڵەی ژێ کاڤ، حیزبی دێموکرات، دامەزرانی کۆماری کوردستان و کۆتایی هاتنی ئەو کۆمارەی بە شێوەیەکی زانستیانە بە وردی هێنایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ناوبراو هەم ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، هەم کۆتایی هاتنی ئەم کۆمارەی بە دوو خالی زۆر گرینگ وەسف کرد. هەروەها بەپێی ئەو داکیۆمێنتانەی کە لە ئارشیڤەکانی بریتانیا و هەروەها ئامریکا وەدەستی خستبوون، بەشێوەیەکی بەڵگەمەند سەرنجی بەشداربووانی بۆ ئەم باسە ڕاکێشا.
هەروەها بەپێی ئەو فەکتانە پێشەوای نەمری بە گاندیی کوردستان ناوبرد. دواتر لە سەر مێژووی شەهیدانی کۆمار و کەسایەتیی نەمر پێشەوا و هاوڕێیانی و بیری نەتەوەیی، نەقشی ڕێبەرایەتی کردنی بەڕێزیان لەو سەردەمە ئاستەمەدا دوا و گەورەیی و زانایی و نەترسی شەهید قازی محەمەدی بەرز نرخاند.
لە بڕگەی دووهەمی سێمینارەکەدا لە لایەن بەشداربووانەوە چەندین پرسیار ئاراستەی دوکتور بورهان یاسین کرا، کە ناوبراو بە وردی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
له بەشێکی دیکەدا لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ئەنوەر مەحموودزادە، دەستەگوڵێکی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوکتور بورهان یاسین کرا.
لە کۆتایی سێمینارەکەدا لە لایەن پاکیزە حاجیزادە و سەفیە قادری بۆ ڕێزگرتن لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، لقێک گوڵ پێشکەش بە بنەماڵەی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان کرا کە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.