کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی ١٢ ساڵەی هەڵبژاردنی جەلال تاڵەبانی بۆ سەرکۆماری عێراق‌دا کرد

23:20 - 19 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی ١٢ ساڵەی هەڵبژاردنی مام جەلال تاڵەبانی بۆ سەرکۆماری عێراق‌دا کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوسینگەی تەق تەق، مەڵبەندی ۱٤ی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ۱۲ساڵەی هەڵبژاردنی مام جەڵال تاڵەبانی وەک سەرکۆماری عێراقی فێدراڵ‌دا کرد. سەرەتای ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و لە هەمانکاتدا هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر هەریەک لە نوسینگەی تەق تەق(ی.ن.ک) و بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق و ڕەهبەر سەید برایم ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکەوت ڕەسووڵ قایمقامی قەزای کۆیە وتارەکانیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکە لە لایەن بەڕێوەبەرانی مەراسمەکەوە سپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە وێڕای بەشداری هەیئەتی حیزب، پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی بەشداران و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کردبوو.