کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات بەشداری لە کۆنفڕانسی مێژوویەک لە پێوەندییەکانی نێوان ئامریکا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌دا کرد

23:21 - 19 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بەشداری لە کۆنفڕانسی مێژوویەک لە پێوەندییەکانی نێوان ئامریکا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌دا کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەیمانگەی فەرانسەوی لە هەولێر، محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری نوێنەراتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بەشداری لە کونفرانسی مێژوویەک لە پێوەندیەکانی نێوان ئامریکا و ڕۆژهەلاتی نێوەڕاستدا کرد.

ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن جۆن پییر فیلیو ئاکادیمیست، ڕاوێژکار و دیپلۆماتکاری فەرانسەوی پێشکەش کرا و ناوبراو تیشکی خستە سەر مێژووی پێوەندیەکانی ئامریکا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە لە دامەزرانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە تا ئێستا لە قۆناغە جیاجیاکاندا لەگەڵ هەر کام لە وڵاتانی ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست، بە تایبەت لیبی، عێراق و سووریە و دەرئەنجامی ئەو سیاسەتانەی ئامریکا لە سەر هەرکام لەم وڵاتانە لە ڕابردوو و ئێستادا کە بەهۆی نەبوونی ستراتژییەکی ڕوون و لەبەرچاو نەگرتنی ویستی خەڵک، دەرفەتی بە دیکتاتۆرەکان داوە کە ژیانی خەڵکی خۆیان بەرەو نەهامەتی بەرن.

لەم کۆنفرانسەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات چاوی بە چەند کەسایەتی و دیپلۆماتکاری بیانی کەوت و لە پێوەندی لەگەڵ خەباتی حیزبی دێموکرات و دیکتاتۆری ڕێژیمی کوماری ئیسلامیی ئێران قسەی کرد.