کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ لە کۆنگرەی حیزبی کرێکارانی نۆروێژدا بەشداریان کرد

23:45 - 2 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ لە کۆنگرەی حیزبی کرێکارانی نۆروێژدا بەشداریان کرد.

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، پێکهاتوو لە فەرەیدون ئالیخانی و سەلاح فەهیم پوور لە سەر بانگهێشتی حیزبی کرێکارانی نوروێژ لە ٦٦ـەمین کۆنگرەی ئەو حیزبەدا بەشداریان کرد.

لە ڕۆژی یەکەمی ئەو کۆنگرەیەدا جیاواز لە کۆنگرەکانی پێشووی ئەم حیزبە، هەموو رۆژی یەکەم بۆ میوانە بیانییەکان تەرخان کرابوو و سیاسەتی دەرەوەی نوروێژ یەکێک لە باسەکانی کۆنگرە بوو.

ئەم ساڵ وەرزی پاییز، هەڵبژاردنی پارلمانی لە نوروێژ بەڕێوە دەچێت و حیزبی کرێکاران بە هیوایە جارێکی دیکە دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت.

هەر لەم ڕاستایەدا هەیئەتی حیزبی دیمۆکرات باسی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەگەری سەرکەوتنی حیزبی ناوبرا لەو هەڵبژاردنەدا هێنایە گۆڕێ.