کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێتەختی ئێران بوو بە گۆڕەپانی پشتیوانی لە ڕاسان

16:53 - 6 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری تارانی پێتەختی ئێران، بۆ پشتیوانی لە ڕاسان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری تاران، بۆ پشتیوانی لە خەباتی شاخ و شار لەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا لە سەر دیواری پادگانە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران دروشمی مرگ بر خامنەاییان نووسیووە.

لاوان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بۆ پشتیوانی لە ڕاسان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بە شێوەی جۆراجۆر لە شار و گوندەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران بەڕێوە دەبەن.