• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ١٢:٠٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "فاتمە ڕەحمانی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە "فاتمە ڕەحمانی" دایکی شەهید "مەحموود بازئەفکەن" خەڵکی گوندی "زێویە" سەر بە شاری کامیاران بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ئینسانێکی شۆڕشگێڕ و بە بیروباوەڕ بوو و هەردەم شانازیی بەوە دەکرد کە کوڕەکەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.
تەرمی دایە فاتمە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید مەحموود بازئەفکەن ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی زێویە سەر بە شاری کامیاران لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی "سەرشێڵانە" شەهید بوو. گڵکۆی شەهید مەحموود لە گوندی "مێرگەسار"ـە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵە، خزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک