• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕێگای "بەیت" کۆیلەبوونی پێویستە

زایینی: ٠٦-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١٦ - ١٢:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕێگای
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

لە هەڵبژاردن‌دا کەرامەتی مرۆڤ بایەخێکی زۆری هەیە کە خەڵک لە ڕووی خواست و ئیرادەی خۆی دەنگ بە چارەنووسی خۆی دەدات بەڵام ئەوەی لە لای ڕێژیمی ئێران بەهای نیە کەرامەتی مرۆڤه و یەکێک لە شێوەکانی ئەو بنپێ کردنی کەرامەتە لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە، هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێژیمدایە. پرۆسەیەکی نەک سیاسی بەڵکوو هەر وەک ئاشکرایە شانۆیی بە ناوی "هەڵبژاردن" هەر چوار ساڵ جارێک لە چوارچێوە بیری ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیمی ئێراندا بەڕێوە دەچێت.

ئاشکرایە کەسانێکی ئاڵقە لەگوێ وەک هەمیشە خۆیان بۆ پۆستێکی نەزۆک بە ناوی سەرکۆماری، مەجلیس و تا دوایی کاندید دەکەن و لە گەمەیەکی داڕێژراودا کاندیداتۆرەکان لە دیبەیتی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنی ڕێژیم کە خۆی زۆڕناژەنی ڕێژیمە، قسە پێک دەڵێن و یەکتر بە کەم کاری و خزمەت نەکردن بە خەڵک تاوانبار دەکەن.

بۆ ١٢ـەمین خولی سەرکۆماری لە ساڵی ٩٦ خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم لیستەیەکی ١٤ کەسی ئەندامی سپای پاسداران ڕادەستی دام‌ودەزگانی ڕێژیم کرد کە سەرجەمی ئەو کەسانە مۆرە و ئاڵقە لەگوێی خامنەیین. لەو ١٤ کەسە ٦ کەسیان شیاوی پۆستی سەرکۆماری زانیوە و خستوویانەتە شەڕی بە نێو هەڵبژاردنەکان و بە قەولی خۆیان خەڵک دەنگ بدەن. ئەو ١٤ کەسە سەرجەم کەسانێک بوون کە جینایەتکار و سەرکوتکەرن و ئەو ٦ کەسەیان لە هەموان تاوانبارتر. ئەوەی کە بەرچاوە و خەڵک دەزانێت دەنگ‌دان یا دەنگ‌نەدان کاریگەر نیە، بەڵکوو بۆ ئەم ڕێژیمە تەنیا سەفی دەنگ‌دانەکان گرینگە و هیچی دیکە.

بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەوەیکە ڕێژەی بەشداری نەکردنی خەڵک قەرەبوو بکەنەوە تێکرا سەرجەم هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گوند و مەجلیس و سەرکۆماری پێکەوە بەڕێوە دەبەن تا وا پێشان بدەن کە بەشداریی گشتی لەوپەڕی خۆیدا بووە.

بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنانە ئەرکێکی نیشتیمانییە و بۆ ئەوەش دەبێ خەڵک خۆی بەو ئاکامە گەیشتبێت کە دەنگ‌دان هیچ بایەخێکی بۆ ڕێژیمی ئێران نەبووە و تەنیا بۆ ئەوەیە کە ڕێژیم کەڵکاژۆی سیاسی و ڕەوایی خۆی لەو هەڵبژاردنانە وەربگرێت. هەروەها ئەگەر خەڵکی ئێران، چاوەڕوانیان لە بیروڕای گشتیی دونیا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەیە کە پشتیوانی لە خەباتی ئەوان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، بە بەشداری کردنیان لەو هەڵبژاردنانەدا، گەورەترین زەبر لە خەباتی خۆیان دەدەن و دەبێ به دەنگ‌نەدان ئەو ڕاستیە بە کۆمەڵگای جیهانی ڕابگەێنن کە ڕێژیمی ئێران ویستی ئەو خەڵکە نیە. ڕێژیمی ئێران بۆ ڕاکێشانی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا کەڵکی لە شۆرای شار و گوندەکان وەرگرتووە و ئەوەش وا دەکات کە خەڵک به هۆی خزم و خزمەیاتی و دۆستایەتی بچن دەنگ بدەن.

لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژیمی ئێران هەمیشە بە شێوەی زارەکی و ڕواڵەتی چەند لایەنێکی بێ‌دەسەڵات لەژێر ناوی جۆراجۆر دەخاتە بازاڕی سیاسییەوە کە خەڵک سەرقاڵ بکات. یەکێک لەو لایەنانە ئیسلاحتەڵەبەکانی ڕێژیمن کە وەدوای کڵاوی بابردوو کەوتوونە و وا دەنوێنن کە گوایە ڕێژیمێک ئیسلاح کەن کە خۆیان بووکەڵەی دەستی ئەو ڕێژیمەن. ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێراندا بەڕێوە دەچێ چەند خاڵ دەخاتە ڕوو کە یەکێکیان نەبوونی ڕەوایی ڕێژیمە کە زیاتر لە هەموو جارێک خۆی دەرخستووە و دووهەم لەنێوچوونی بوونی بایەخە ئیدئۆلۆژیکەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و ئەگەر ئەو ڕێژیمە پێشتر بە بەهاکۆنەپەرستانەکانی خۆی ڕاگرتبوو، ئەمڕۆ لەسەر "هاوسەنگیی هێز" ڕاوەستاوە و بایەخەکانی پووچەڵ بوونەتەوە و هاوسەنگیە کاتیەکەی هێز، بە زەرەری رژیم دەچێتە پێش.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ توتالیتاریزم و کۆمەڵگا
ــ شار جمەی دێ
ــ خاکی سووتاووەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
ــ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".
  • ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش ئامانجە شاراوەکانی پشت رێککەوتنەکەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، رێژیمی ئەسەد و داعش
    ٥- پاش ئەوەی کۆریدۆری تاران - بەیروت لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تێک درا بۆ ئەوەی رێگایەکی وشکانی بەرەو هاوپەیمانەکانی و بەرەو دەریای سپی ناوەراست بۆ خۆی بکاتەوە_ هەرچەند ئەو کۆریدۆرە پێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تێکدرا لەوەی کە ئیزنی بە ئێران نەدا لە رێگای کوردستانەوە رێرەوێک بەرەو سوریا بکاتەوە_ ئێستا دەیهەوێ بە بەهانەی هێزەکانی داعش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئەو رێگایە بەرەو لوبنان بکاتەوە کە گومانم هەیە لەمەشیاندا بەئاسانی بتوانێ ئەو پلانەی جێبەجێ بکات چونکە لەمێژە ئەمریکا بەو خەونەی ئێرانی زانیوە.
  • گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای ئێران بۆ سازکردنی هیلالی شیعی و پەرەدان بە تووندرەویەکان بوونی هێزی سەربازی ئامریکایە
    ئەگەرچی هیلالی شیعی بۆتە هۆی کۆنترۆڵی وڵاتانی عەرەبی و کێبڕکێ چەک‌وچۆڵییەکان بە قازانجی کۆمپانیا ئامریکاییەکان شکاوەتەوە و ئەوەش رەوایی بە مانەوەی درێژماوەی ئامریکا دەبەخشێت بەڵام بە دوو هۆکار ئامریکا ئەوە بە قازانجی درێژماوەی خۆی نابینێت.
  • دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ دەوڵەتی موازی؛ كاریگەرترین پیلانی ڕێژیم بۆ مانەوه له دەسەڵات به هەر نرخێک بێ
    بەڵام له دوای شەڕ هەست به كەڵك و بەكارهاتوویی ئەو هێزه كرا، چۆن ئەو هێزە له قوڵایی خەڵكەوه و له ناوچه جیاجیاكانی وڵات وەكوو بەلووچستان، باکوور و باشوور و كوردستان پێکهاتبوو و هەروەها ئەو لاوازیەی کە ئەرتەش هەیبوو ئەو هێزە نەیبوو و سەرەڕای ئەوەش سپای پاسداران هێزێکی ئیدئۆلۆژیک بوو.
  • شار جمەی دێ شار جمەی دێ
    ئەمە یەکەم سووکایەتی و ستەم نەبوو و دوایینیشیان نییە، بەڵام ستەمکاریەکە ئەوەندە روون و ئاشکرا بوو کە خوێنی خەڵکی وەجۆش هێنا و لە کردەوەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەدا شاریان داخست و چوونە بەردەم فەرمانداری تاکوو داوای دادپەروەری بکەن.
  • حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن شەرەفی: ئەوانەی ڕێژیمی ئێران پێی دەڵێت شەیتانی گەورە و دوژمن، بە کردەوە دەبنە جیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
    سەردانی سوپاسالاری ئێران بۆ تورکیە، ئامانج و بەرنامەیان لەو کاتە هەستیارەدا مژاری دیمانەی ئەمجارەی کوردستانە لەگەڵ بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین.
  • سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو سەربەخۆیی باشوور وەک دەرفەتێک بۆ دەوڵەتسازی و دێموکراسیی سەرکەوتوو
    هەوڵێکی وا دەتوانێ دوو سوودی هەبێ: لەلایەک، بە دەسنیشان‌کردنی لێکچوون و جیاوازییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین باشتر ڕاڤەی ئەو مەسەلەیە بکەین، لەلایەکی دیکەوە، دەشێ بەرچاوڕوونی لەمەڕ قۆناغەکانی پاش سەربەخۆیی باشووری کوردستان وەدەست بێنین.
  • هەڵسەنگاندنێک لەسەر \ هەڵسەنگاندنێک لەسەر "ڕاسان" و "دەروونی کوردستانی ڕۆژهەڵات"
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوە کە هەتا ئێستا ڕاسان هەتا چ ڕادەیێک تێکەڵ بە دەروون یان ڕەوانی خەڵکی شەقامی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆدا بووە ناچارم مێژویێکی کورتی ڕابردوو بهێنمەوە بەرباس کە لانیکەم لەم شارە کە من تێیدا دەژیم لە دەرونی مرۆڤەکان وخەڵکی تا ڕادەیێک جێگای خۆی کردبوویەوە.