کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، لەگەڵ جه‌یمز بێزان له كابینه‌ی فه‌رمیی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌رگری و پاراستنی نیشتمانی سه‌ر به حیزبی كۆنسێرڤا‌تیڤ له په‌رله‌مانی كا‌نا‌دا کۆ بوونەوە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، پێکهاتوو لە کەریم ئیزەد پەناە و کەژاڵ محەممەدی لەگەڵ جه‌یمز بێزان (James Bezan) له كابینه‌ی فه‌رمیی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌رگری و پاراستنی نیشتمانی سه‌ر به حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ (Conservative Party) لە پارڵمانی کانادا کۆ بوونەوە.
لەو سەردانەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات سەرەتا باسێکیان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی كوردستان له دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م و دواتر دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات و ڕۆڵی ئەرێنی و ئەکتیڤی ئەو حیزبە لە سەرخستنی شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بەئازادی، دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری، دەستەبەرکردنی مافە مەدەنی و نەتەوایەتییەکانی گشت گەلانی ئێرانیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و باقی نه‌ته‌وه‌كان پێشکەش به ناوبراو کرد.
هەروەها باسیان لەوە کرد کە؛ ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات دوای سەرکەوتنی شۆڕش، هەوڵی دا ئەو مافانە لە ڕێگای ئاشتیانە و بە شێوەی دێموکراتیک وەدی بهێنن و گەلی کورد و باقی گەلانی ئێران بە مافە نەتەوایەتییەکانیان بگەن.
هەیئەتی حیزبی دێموکرات هه‌روه‌ها باسیان لەوه كرد كه؛ حیزبی دێموکرات و باقی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سەرەتاوە بایكۆتی هەڵبژاردنەکانیان بۆ یاسای بنەڕەتیی ئه‌و ڕێژیمه كرد و بڕوایان وابوو كه ئه‌و ڕێژیمه هیچ بڕوایه‌كی به مافی مرۆ‌ڤ و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و ژنان نیه و سیاسه‌ته‌كانی دژ به هه‌موو بنه‌ما ئینسانیه‌كانه و ده‌بێ دوونیای ئازادی ده‌ره‌وه دژ به‌و ڕێژیمه چه‌وسێنه‌ره بوه‌ستن.
شاندی حیزب هەروەها باسی لەوە کرد کە؛ حیزبی دێموکرات هیچکات بڕوای بە شەڕ نەبووە و نییە و نابێت، بەڵام ڕێژیم هیچ ڕێگایەکی بۆ خەڵک و حیزبی دێموکرات، بێجگە لە بەرخودانی شۆڕشگێڕانە نەهێشتۆتەوە و ئازادیخوازانی حیزب و گەل بۆ داکۆکی‌کردنی لە مافە نەتەوایەتییەکانیان مەجبوور بوونە و مەجبوورن بە گژ لەشکری تێرۆریستیی سپای پاسداران و بەسیج و ئیتلاعاتدا بچنەوە.
لەو سەردانەدا، شاندی حیزبی دێموکرات باسیان له فەرمانی جیهادی خومەینی و هێرشی بەربڵاو و گشتگیری لەشکر و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد. شاندی حیزبی دێموکرات هه‌روه‌ها باسیان لەوە کرد کە؛ لەو لەشکرکێشییەی کۆماری ئیسلامی‌دا، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی کوژراون. سەدان هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون. بە هەزاران کەس ماڵ‌وێران، بریندار، کەم‌ئەندام، دەیان هەزار کەس زیندانی و تەبعید کراون و هەزاران کەس ئێعدامی سەحرایی کران و زۆرێک لە ئێعدام کراوەکان گۆڕەکانیان تا ئێستاش نادیارە. هەزاران گوند و دەیان شارۆچکە وێران و خەڵکەکەی ئاوارەکراون، بێ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە. دیارە ئێعدام، زیندانی کردن و تۆقاندن تا ئێستاش بەردەوامە.
لەو کۆبوونەوەدا هه‌روه‌ها باس لە پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆ‌ڤ و سیاسەتی هەڵاواردن لە کوردستان، به‌لووچستان، ئه‌حواز، بەندکردنی چالاکانی سیاسی و ئەشکەنجەدانیان، بێبەش‌کردنی منداڵانی کورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ لە خوێندن بەزمانی دایكی، قەدەغەکردنی دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان و شوێنەکان، پێشێل کردنی مافە نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و مەدەنییەکانی نەتەوەی کورد، دوورخستنەوەی چالاکانی بواری ڕامیاریی کورد بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران و هه‌ڵاواردن بە شێوەی سیستماتیک کرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌دا ڕاپۆرتێكی ٤٨ لاپه‌ره‌یی كه باس له پێشێل كردنی مافی مرۆ‌ڤ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ڵاواردن، له‌سێداره دان، په‌راوێز خستن، كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی درێژ خایه‌ن، قه‌ده‌غه كردنی خوێندن به زمانی دایكی، ڕێگه پێ‌نه‌دان به درووست كردنی هیچ جۆره حیزبێكی سیاسی، نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادی، كوشتن به هۆكاری سیاسی، ئه‌شكه‌نجه، ڕه‌وشی زندان، محاكمه ... كه له لایه‌ن ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئا‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتی سێ مانگی ساڵی ٢٠١٧ له ناوه‌ندی كوردپا له سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ و پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم، داكیومێنتی زانیاری له‌سه‌ر كوردستان و حیزب پێشكه‌ش به ناوبراو كرا.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها باس له تێرۆری دوو ڕێبەری گەورەی کورد، دوکتور قاسملوو لە سەر مێزی بەناو وتووێژ بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڤیەنی پێتەختی دەوڵەتی ئۆتریش و دوکتور شەرەفکەندی لە بێرلینی ئاڵمان لە لایەن تێرۆریستە نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرا و ئەوەی کە، دادگای ئه‌ڵمان سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به بکەری ئەو کردەوە تێرۆریسته ناساند.
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا، باسی ڕاسان کرا، کە دوای نزیک بە ٢٠ ساڵ ڕاگرتنی چالاکیی بەربڵاوی کادر و پێشمەرگە لە نێو خەڵک و خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک جاران هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕەوای نەتەوەی کورد نەبووه و هەروەها لە سەر شەڕی داسەپاو بە شێوەی جاران سوور بوو، حیزبی دێموکرات لە سەر داوای خەڵک بڕیاری دا کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە خەڵک ببنەوە، ئەویش نە بۆ شەڕ، مەگەر بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
ئەو پارلمانتارە وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌یئه‌تی حیزب باسی له‌وه كرد كه؛ ئه‌وان پشتگیری هه‌رچه‌شنه خه‌باتێك بۆ دێموكراسی، ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌كه‌ن و له باشوور پاڵپشتی پێشمه‌رگه بوون دژ به داعش و حیزبه‌كه‌یان و حكومه‌تی كه‌نه‌دا زۆر نیگرانی مافی مرۆڤه له ئێران و ڕۆڵی ئێران له كار و باری عێراق و به‌رنامه و پاڵپشتیی ئه‌و ڕێژیمه له گرووپه تێرۆریستیه‌كان. بێزان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه؛ دێموكراسی، مافی مرۆ‌ڤ، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته به‌دی ناكرێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژیمه بگۆڕدرێ. بێزان هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه لەسەر بەردەوامیی ئه‌و جۆره دیدار و چاوپێكه‌وتنانه.