کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ١٥ ی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ دوانیوەرۆی ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی تەیمور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزب بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی ١٥هەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد.
ئەم کۆنگرەیە بە دروشمی بەرەو یەکگرتوویی کوردستانی رۆژهەڵات و پاش جێبەجێ کردنی بڕگە جیاوازەکانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرە، بەفەرمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
شاندی حیزبی دێموکرات جگە لە ناردنی پەیامی تایبەت بەم بۆنەوە، پیرۆزباییان لە هاورێیانی کۆمەڵە کرد.