کوردستان میدیا: کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، کونفرانسێکی له‌سه‌ر مافی خوێندن به زمانی دایک له ئێران له رێکه‌وتی ٣١ی خه‌رمانان رێکخست.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، کونفرانسه‌که هاوکات له‌گه‌ڵ بیست و یه‌که‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی کومیسیونی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و رێکخراوه له ژنێڤ به هاوکاری رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده، پارێزه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له ئه‌مریکا و بزوتنه‌وه‌ی دژی راسیسم و بۆ دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لان به‌ڕێوه‌چوو.
کونفرانسه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که به‌ڕێزان ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و کارن پارکر سه‌رۆکی رێکخراوی پارێزه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ به وته‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌ندی ١٥ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران که ده‌ڵێ زمانی ره‌سمی وڵات فارسییه و هه‌روه‌ها گرنگی خوێندن به زمانی دایک له ئێران و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌ڕێز ساڵح ئه‌کین، پسپۆڕی زمان له زانینگه‌ی روان له فه‌رانسه، له وتارێکی زانستیدا باسی سیاسه‌تی ١٠٠ ساڵه‌ی ئه‌سیمیلاسیۆن و له ناوبردنی زمانی کوردی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران، تورکیه، عێراق و سووریه‌ی کرد. ناوبراو له قسه‌کانیدا، تیشکی خسته سه‌ر لایه‌نه نه‌رێنییه‌کانی نه‌خوێندن به زمانی دایک بۆ مناڵ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه.
له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا، مامۆستا ئه‌کین، رایگه‌یاند له کاتێکدا وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریه زمانی دایکیان له زیاتر له ٣٠ میلیۆن کورد قه‌ده‌غه کردووه، وڵاتی سوێد زیاتر له ٥٠٠ مامۆستای کوردی بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی دامه‌زراندووه و له هه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک که زیاتر له ١٠ مناڵی کۆچبه‌ری کوردی تێدا ده‌ژیت، مامۆستایه‌کی کوردی داده‌مه‌زرێنن.
دواتر به‌ڕێز ئۆزجان یه‌ڵماز مامۆستا له زانکۆی ژنێڤ، وتارێکی له‌سه‌ر زاراوه‌ی زازا پێشکه‌ش کرد و باسی مه‌ترسیی له ناوچوونی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی کرد. مامۆستا ئوزجان له قسه‌کانیدا باسی سیاسه‌ت و رۆلی تورکیای له تواندنه‌وه‌ی زمانی کوردی کرد.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کونفرانسه‌که، به‌ڕێز ناسر بۆلادای، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، باسێکی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌سیمیلاسیۆن و شوڤینیسمی حکوومه‌ته‌کانی فارس بۆ تواندنه‌وه‌ی زمانی گه‌لانی به‌لووچ و کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران کرد و بێده‌نگی هێزه ئوپوزیسیۆنه فارسه‌کانی له‌و بواره‌دا مه‌حکووم کرد.
خاتوو مارتینا تیریسڤا، پسپۆر له بواری زمان له زانکۆی ژنێڤ، له وتاره‌که‌یدا باسی گرنگی پاراستنی زمانی گه‌لانی بنده‌ستی کرد و داوای له رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد که میکانیزم و رێگه‌ی گونجاو له‌به‌ر بگرن بۆ پاراستنی زمانی گه‌لانی ژێرده‌ست و هه‌ڕه‌شه لێکراو.
کونفرانسی مافی خوێندن به زمانی دایک له رێکخراوی نه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ن گۆڤاری هاووڵاتییه‌وه سپۆنسه‌ر کرابوو.