کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد

00:14 - 17 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی ئەبووبەکر مودەڕسی سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێكی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەو دیدارەدا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان و پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەی ١٥ی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لێکردن.

لەو سەردانە و چاوپێکەوتنەدا، هەیئەتی میوان سپاسی مستەفا هیجری و هەیئەتی حیزبی دێموکراتیان کرد.

دواتر ئەبووبەکر مودەڕسی باسێکی لە سەر گرتنی کۆنگرەکەیان و پەسەند کراوەکانی کۆنگرەکەیان بۆ هەیئەتی حیزبی دێموکرات کرد.

هەیئەتی هەر دوو لایەن، لەو دیدارەدا، پێداگریان لە سەر کاری هاوبەش و خەباتی هاوبەش لە نێوان هێزە و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد.

دواتر هەیئەتی هەر دوو لایەن، باسێکیان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ و ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان کرد و دواتر له سەر بارودۆخی ناوخۆ و ئێران و جیهان چەند باسیان تاوتوێ کرد.