کوردستان میدیا: کەژاڵ محەممەدی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لە سەردانی خۆیدا بۆ ئیدارەی کار و باری جیهانی لە سەر ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات و ڕاسان گفتوگۆیان کرد.
ڕۆژی سێ شه‌مه ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، كه‌ژاڵ محەممەدی به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا له سه‌ر پێشنیاری ئیدارەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانادا (The office of Minister of Foreign Affairs) كرسته فریله‌ند (Chrystia Freeland) سه‌ردانی ئیداره‌ی كار و باری جیهانی له کانادا كرد و له‌گه‌ڵ سێ به‌رپرسی پایه‌به‌رزی ئه‌و ئیداره‌یه له به‌شی كار و باری کانادا و ئێران كۆبووه‌وه.
لەو سەردانەدا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات، چه‌ند باسێکی له سه‌ر مێژووی دابه‌شبوونی كوردستان له دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م و دواتر دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات و ڕۆڵی ئەرێنی و ئەکتیڤی ئەو حیزبە لە سەرخستنی شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئازادی، دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری، دەستەبەرکردنی مافە مەدەنی و نەتەوایەتییەکانی گشت گەلانی ئێرانیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و باقی نه‌ته‌وه‌كان پێشکەش کرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه باسیان له بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بۆ یاسای بنەڕەتیی ئێران له سه‌ر ده‌ستی ڕژیم، فەرمانی جیهادی خومەینی هێرشی بەربڵاو و گشتگیری لەشکر و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆ‌ڤ و سیاسەتی هەڵاواردن لە کوردستان، به‌لووچستان، ئه‌حواز، بەندکردنی چالاکانی سیاسی و ئەشکەنجەدانیان، بێبەش‌کردنی منداڵانی کورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ لە خوێندن بە زمانی دایكی، قەدەغەکردنی دانانی ناوی کوردی لە سەر منداڵان و شوێنەکان، پێشێلکردنی مافە نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و مەدەنییەکانی نەتەوەی کورد، دوورخستنەوەی چالاکانی بواری ڕامیاریی کورد بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران و هه‌ڵاواردن بە شێوەی سیستماتیک کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها باس له تێرۆری دوو ڕێبەری گەورەی کورد، دوکتور قاسملوو لە سەر مێزی بە ناو وتووێژ بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڤیەنی پێتەختی دەوڵەتی ئۆتریش و دوکتور شەرەفکەندی لە بێرلینی ئاڵمان لە لایەن تێرۆریستە نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرا و ئەوەی کە، دادگای ئه‌ڵمان سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به بکەری ئەو کردەوە تێرۆریسته ناساند.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه چۆن كه‌میونه‌تی كورد له‌م وڵاته و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نیگرانن له ئه‌گه‌ری كردنه‌وەی باڵوێزخانەی ئێران له کانادا؛ له‌به‌ر ئه‌و كار و باره تێرۆریستیه‌ی كه له باڵوێزخانەکانی ئێران له وڵاتان دژ به دژبه‌رانی ڕێژیم و خانه‌واده‌كانیان ئه‌كرێ.
هەروەها باس لەوە کرا كه چۆن ئه‌و ڕێژیمه هیچ بڕوایه‌كی به مافی مرۆ‌ڤ و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و ژنان نیه و سیاسه‌ته‌كانی دژ به هه‌موو بنه‌ما ئینسانیه‌كانه و ده‌بێ دوونیای ئازادی ده‌ره‌وه دژ به‌و ڕێژیمه چه‌وسێنه‌ره بوه‌ستن.
له‌و كۆبونه‌وه‌دا ڕاپۆرتێكی ٤٨ لاپه‌ره‌یی كه باس له پێشێلكردنی مافی مرۆ‌ڤ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ڵاواردن، له سێداره دان، په‌راوێز خستن، كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی درێژ خایه‌ن، قه‌ده‌غه كردنی خوێندن به زمانی دایكی، ڕێگه پێ‌نه‌دان به درووست كردنی هیچ جۆره حیزبێكی سیاسی، نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادی، كوشتن به هۆكاری سیاسی، ئه‌شكه‌نجه، ڕه‌وشی زندان، دادگایی کردن كه له لایه‌ن ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئا‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتی سێ مانگی ساڵی ٢٠١٧ له ناوه‌ندی كوردپا له سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ و پێشێلكارییه‌كانی ڕێژیم، داكیومێنتی زانیاری له سه‌ر كوردستان و حیزبی دێموکرات پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی پله‌به‌رزی كار و باری ده‌ره‌وه‌ی کانادا كرا.
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا، باسی ڕاسان کرا، کە دوای نزیک بە ٢٠ ساڵ ڕاگرتنی چالاکیی بەربڵاوی کادر و پێشمەرگە لە نێو خەڵک و خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک جاران هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕەوای نەتەوەی کورد نەبووه و هەروەها لە سەر شەڕی داسەپاو بە شێوەی جاران سوور بوو، حیزبی دێموکرات لە سەر داوای خەڵک بڕیاریدا کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە خەڵک ببنەوە، ئەویش نە بۆ شەڕ، مەگەر بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
له كۆتایی قسه‌كانی نوێنه‌ری كۆمیتەی حیزبی دێموکرات داوای له ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری و به‌رپرسانی ئه‌م ئیدارەیە كرد كه ده‌نگی زندانیانی سیاسی، كۆڵبه‌ر و میلیۆنان منداڵی بێبه‌ش كرا‌و له خوێندن به زمانی دایكی و میلیۆنان كورد، عه‌ره‌بی ئه‌لاحواز، به‌لوچ و كه‌مه ئاینیه‌كانی دیكه بگه‌یه‌نه به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، حكومه‌ت و پا‌رلمان و سه‌رۆك وه‌زیران، ببن به ده‌نگی كپكراوی ئه‌و منداڵانه‌ی كه بێبه‌ش كراون له ژیانێكی سه‌رده‌می.
ده‌سته‌ی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی له به‌شی كار و باردی کانادا و ئێران وێڕای سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ نوێنه‌ری كۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وان له حكومه‌تی کانادا به تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ی كار و باری ده‌ره‌وه چاوه‌دێری ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ ده‌كه‌ن و هیچ كات له دانوستن و دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه مافی مڕۆڤ په‌راوێز ناخه‌ن و له‌وه‌ش ئاگادارن كه ئێران زۆر ترسی له كوردستان هه‌یه و ڕێگه نادات هیچ ناوه‌ندێكی ماڤی مرۆ‌ڤ سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵات بكات. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كرد كه ئێران ساڵانه له لایه‌ن کانادا و ده‌وڵه‌تانی دیكه له به‌شی مافی مڕۆف سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كان، باسی ڕه‌وشی مافی مڕۆڤ و كورده‌كان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به دڕێژایی مێژوو گۆڕانكاری به خۆیه‌وه بینیوه و له‌ژێر سایه‌ی ڕێژیمه‌كان و سیاسه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ر به كورد گۆڕاوه و باشتر بووه، به‌ڵام گۆڕانكاری ل ه‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ و كورده‌كان له سه‌رده‌می ڕێژیمی ئێران به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده گۆڕانكاری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ئێمه هه‌موو كاتێک باسی مافی مرۆ‌ڤ یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین باسه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ئیداره‌یه چه‌ند پرسیارێكیان له‌سه‌ر ڕاسان و ئامادەبوونی پێشمه‌رگه لە ناوخۆی وڵات، چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕێژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره، پێوه‌ندی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌كتری له كوردستان و کانادا، پرسیار له سه‌ر كۆمیته‌كانی حیزب له کانادا و كه‌وه‌ڵشنی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران و ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ و چۆنیه‌تی ژیان له كوردستان كرد.
له كۆتای سه‌ردانه‌كه ده‌سته‌ی پایه‌به‌رزی ئه‌م ئیداره‌یه كه پێكهاتبوون له سێ كه‌س جه‌ختیان له‌وه به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كان و ناردنی به‌ڵگه بۆ ئیداره‌كه‌یان كرد.