کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک وێڕای بەرپرسی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە، پرسی ڕۆژهه‌ڵات و ڕاسانیان لە یەکیەتیی ئورووپا تاوتوێ کرد.
ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بێلژیک و سامان پورئامان به‌رپرسی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە، له‌گه‌ڵ نیکۆڵا ڕیناڵدی به‌رپرسی به‌شی ئاسیای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی یەکیەتیی ئورووپا دیداریان کرد.
له‌و دیدارەدا که له ده‌فته‌ری کاری نیکۆلا ریناڵدی له بروکسێل پێک هات، کۆمه‌ڵێک پرس و باس له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا هاتنه ئاراوه.
له‌م دیداره‌دا سه‌ره‌تا کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بێلژیک وێڕای ئاماژه به دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات و مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئێران و پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، باسی لە قۆناغی نوێی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵات کرد، که به ڕاسان ناودێرکراوه.
به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کانی نوێنەری حیزبی دێموکرات ڕووی له چۆنیەتی ده‌ستێوه‌ردانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه و دەست تێ‌بردنی سپا له هه‌موو ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئایینی، ئابووری و ماڵی، ئه‌منیه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد، له نێوخۆی ئێران کرد.
له درێژه‌ی ئەو دیدارەدا ئاهه‌نگه‌ری باسی له کۆمه‌لێک بەڵگە و ڕێککەوتنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و باقی کۆنوانسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد، که ئه‌گه‌ر چی کۆماری ئیسلامی واژۆی کردوون، به‌ڵام له ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ناچن.
دواتر نیکۆلا ڕیناڵدی سه‌باره‌ت به قسه‌کانی کاوه ئاهه‌نگه‌ری بۆچوونی خۆی و تیمی هاوکاری باس کرد و هیوای خواست له دانووستاندن و دیالۆگی نێوان ڕۆژئاوا و ئێران که به‌رجام ترۆپکی ئه‌و دیالۆگه‌بوو، بتوانێ یارمه‌تیده‌ری کرانه‌وه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتر له ئێران‌دا و به قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێ.
نیکۆلا ڕیناڵدی له درێژه‌ی باسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و کار و هه‌نگاوانه کرد که پارلمانی ئورووپا تا ئێستا سه‌باره‌ت به که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و که‌مه ئایینه‌کانی نێو ئێران هه‌ڵێگرتوون و پێی‌وابوو که دیسان ده‌بێ له سه‌ر چۆنێتی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له نێو ئێران‌دا کار بکرێ.
له کۆتاییدا هاورێ ئاهه‌نگه‌ری وێڕای جەخت کردنه‌وه له سه‌ر بنه‌ما و پێوه‌ره جیهانییه‌کان هیوای خواست که یەکیەتیی ئورووپا له گفتوگۆکانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی، پرسی مافی مرۆڤ و به‌ها جیهانییه‌کان بخه‌نه‌وه نێو ده‌ستووی کار و باسیان لێ بکرێ.
ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بێلژیک و سامان پورئامان به‌رپرسی یەکیەتیی لاوان لەو وڵاتە، له‌گه‌ڵ نیکۆڵا ڕیناڵدی به‌رپرسی به‌شی ئاسیای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی یەکیەتیی ئورووپا دیداریان کرد.
له‌و دیدارەدا که له ده‌فته‌ری کاری نیکۆلا ریناڵدی له بروکسێل پێک هات، کۆمه‌ڵێک پرس و باس له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا هاتنه ئاراوه.
له‌م دیداره‌دا سه‌ره‌تا کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بێلژیک وێڕای ئاماژه به دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات و مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئێران و پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، باسی لە قۆناغی نوێی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵات کرد، که به ڕاسان ناودێرکراوه.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بێلژیک
ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا باسی ئاڵوگۆڕی ناوچه و نێوخۆی ئێرانی کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌دا وێڕای باسێک له سه‌ر چۆنیەتیی دۆخی ژیانی گه‌لانی ئێران، جەختی له سه‌ر دۆخی سیاسی و سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگی ڕێژیم به نیسبه‌ت گه‌لانی ئێران به گشتی و کورد به تایبه‌تی کرد.به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کانی نوێنەری حیزبی دێموکرات ڕووی له چۆنیەتی ده‌ستێوه‌ردانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه و دەست تێ‌بردنی سپا له هه‌موو ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئایینی، ئابووری و ماڵی، ئه‌منیه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد، له نێوخۆی ئێران کرد.