کوردستان میدیا: به بهشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ١٣ههمین کۆنگرەی UNPO لە پارلمانی سکاتلەند دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی پوشپەری ١٣٩٦ی ههتاوی، له پارلمانی سکاتلەند، ١٣ههمین کۆنگرەی ڕێكخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان، UNPO، به بهشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموكرات، دەستی بە یەکەمین ڕۆژی کارەکانی خۆی کرد.
ویلی ڕهینی پارلمانتاری سكاتلهند كه میوانداریی ئەم کۆنگرەیەی کرد لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا بەخێرهانتی بەشداربووان و ئەندامانی UNPOی کرد.
دوا بەدوای کردنەوەی کۆنگرەکە سێ پانێل بە بەشداری کەسایەتی ئاکادیمی و سیاسی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.
لە یەکێک لە پانێلەکاندا باس لە سەر زۆڵم و زۆری بەرامبەر بە ژنان لە کۆمەڵگادا کرا و تیشک خرایە سەر ئەو ڕاستییە کە ژنان دوو جار هەڵاواردە دەکرێن جارێک بە هۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و جارێک بە هۆی جیاوازی رەگەزییەوە.
لە پانێلێکیتردا تیشک خرایە سەر باسی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و بەدیهێنانی مافی نەتەوە ژێردەستەکان. مافی چارەی خۆنووسین بە مافی ڕەوای هەرنەتەوەیەک دەژمێردرێ و بە یەکێک لە مادەکانی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە کرا کەم ئەم مافە بە هەموو گرووپ و نەتەوەیەک دەدات.
لە دواپانێلدا باسی سەروەری یاسا کرا و تیشک خرایە سەر بردنە سەری ئاستی زانیاری سەربارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە نەتەوە بێدەوڵەتەکان.
یەکەم ڕۆژی کۆنگرە بە وتەکانی هەریەک لە سەرۆک و سکرتێری UNPO کۆتایی بە کارەکانی هێنا. لە بەشێک لە باسەکاندا تیشک خرایە سەر رۆڵی گرینگی UNPO بۆ پاڵپشتی لە بەرەوپێشبردنی پرسی کەمە نەتەوایەتییەکاندا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە خێراکان لە سەرانسەری جیهاندا.