کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شارەکانی سەقز و شنۆ چالاکیی تەبلیغیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ئەنجام دا.
ئەو ناوچانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز چالاکیی بەرینی تەبلیغیان لێ ئەنجامداوە بریتین لە: گەڕەکەکانی حەماڵاوای سەرێ، حەماڵاوای خوارێ، تازاوا، قەرەچیاوا، ماڵە گوڵان(پارکی گوڵان)، دوو گوندی پارسانیان و گۆمەیی.
لەم چالاکییەدا سەدان تراکتی پێوەندیدار بە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی شەهدی دوکتوور قاسملوو و هاوڕێیانی بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ لە سەر٢٨ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ سەردانی گڵکۆی شەھیدانیان کرد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.