کوردستان میدیا: له ڕێککه‌وتنی نوێی دێموکرات و کۆماریخوازه‌کان له کۆنگره‌ی ئامریکادا گه‌مارۆی ئابووری نوێ دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرا.
هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە له درێژه‌ی چالاکییە نیزامیه‌کانی ڕێژیمی ئێران و به کارهێنانی موشه‌کی بالستیک و چالاکییه تێرۆریستییه‌کانی ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سێنای ئامریکا مانگی ڕابردوو گەڵاڵەی گه‌مارۆی ئابووریی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، له کۆنگره‌ی ئامریکا دێموکراته‌کان و کۆماریخوازه‌کانی ئەو وڵاتە له سه‌ر ئه‌م گەڵاڵه‌یه ڕێککەوتن.
لەو بارەیەوە مه‌ک کارتی و ئێد ڕۆیس نوێنه‌ری کۆماریخوازه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌ش‌دا جه‌ختێان له سه‌ر ئه‌وه کردەوە که ڕێژیمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەکی جیددییه بۆ دراوسێیه‌کانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتی ئامریکا.
هەروەها له‌م ڕاگه‌یەندراوەدا هاتووه که لە حەوتووی داهاتوودا ئه‌م گه‌مارۆ ئابووریانە جێبه‌جێ ده‌بێت و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ له به‌رامبه‌ر چالاکییه تێرۆریستییه‌کانیدا وڵامده‌ر بێت.
کۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین پاڵپشتی گرووپه تێرۆریستییه‌کانه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و سپای تێرۆریستی ئه‌م ڕێژیمە ڕۆڵی سه‌ره‌کی لە ناسەقامگیری ناوچەکەدا هەیە.
ئه‌مەش له حاڵێک دایه که ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕ به‌رپرسی ستادی هاوبه‌شی ئه‌رتشی ئامریکا ژنراڵ جوزف دانفورد، له کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی ئسپن له ئەیاله‌تی کلۆرۆادۆ ئاماژه‌ی به ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست کرد و و‌تی: ڕۆژانه ئێمه ده‌رگیری کرده‌وه نه‌شیاوه تێرۆریستییه‌کانی ڕێژیمی ئێرانین له ناوچه‌که‌دا.
ئەگەر ئەم گەڵاڵەیە لە کۆشکی سپی و لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە واژۆ بکرێت، فەرماندەکانی سپای پاسداران، پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، فرۆشیارانی چەک و چۆڵی قورس بە ئێران و هاوکارانی گەشەدان بە بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی تەحریم دەکرێن؛ تەحریم کردنەکەش بەمشێوەیە دەبێت کە سەرکۆماری ئامریکا ئەرکدار دەکرێت تەواوی ئەو کەس و دامەزراوانە بخاتە لیستەی تەحریمی ئامریکاوە و بەم پێیەش داراییەکانیان لە ئامریکادا بلوکە دەکرێت و شەریکە بازرگانییەکانیشیان سزای قورسی ماڵی دەدرێن.