کوردستان میدیا: به وته‌ی جێگری کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێکخراوی ئەوقاف ٨١٥١ ئیمام زاده له ئێران‌دا بوونیان هه‌یە.
به وته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فخانی جێگری کولتوری و کومه‌لایه‌تی ڕێکخراوی ئەوقافی کۆماری ئیسلامی، زۆربه‌ی ئه‌م ئیمام زادانه له دوای شۆرشی ساڵی ٥٧ دۆزراونەتەوە و بەبەراورد لەگەڵ پیش شۆڕش گەشەی ٧ قاتییان هه‌بووه.
له ساڵی ١٣٥٧دا نزیک به ١٥٠٠ ئیمام زاده له ئێران‌دا بوونیان هەبووە بەڵام هەنووکه ئەم ڕێژەیە بۆ زیاتر له ٨٠٠٠ ئیمام زاده بەرز بۆتەوە؛ هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لە بوونی زیاتر لە ١٠ هەزار ئیمامزادە دەکەن.
بەپێی قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی شەره‌فخانی له وتووێژێکدا لە‌گه‌ڵ هەواڵدەریی ئیسنا، قامووسێک له ئیمام زاده‌کان له ئێران‌دا کۆ کراوه‌ته‌وه تاکوو خەڵک پێیان وانەبێ ساختەیین.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که کارناسان و مێژووناسان له ئێران‌دا زۆربه‌ی ئیمام زاده‌کان به ره‌سمی نازانن و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که له کاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان خه‌ڵک له ترسی تاڵان که‌ل و په‌له‌کانی خویان شاردۆته‌وه و ئێسته به ناوی ئیمام زاده تۆمار کراون.
چالاکانی سیاسی و خاوەنڕایان پێیان وایە کۆماری ئیسلامی بە دوو مەبەست هەوڵ بۆ سازکردنی ئیمام زادەی خەیاڵی دەدات: یەکەمیان وەڕێخستنی جۆرێک لە سەنعەتی داهاتزا و دووهەمیان هێشتنەوەی خەڵک لە فەزای وەهم و خەیاڵ و پەرەدان بە فەرهەنگی پاڕانەوە و دوورخستنەوە لە کەتوارەکانی کۆمەلگا.
بەشێک لەم بەناو ئیمام زادانە خاوەنی ناوی سەیر و سەمەرەن؛ بۆوێنە: ئیمام زادە چیچی ئیمام، ئیمامزادە سەید بیژەن، ئیمامزادە عەینوغەین، ئیمامزادە بێ جنۆکە، ئیمامزادە دالوزال، ئیمامزادە دەرب آهنی، ئیمامزادە قلقلی، ئیمامزادە بن کەشک، ئیمامزادە سید گارنیک و هتد.
ئیمام زاده سازی داهاتێکی زۆری بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌یه و پڕوپاگەندەیەکی زۆری مه‌زهه‌بییان له سه‌ر ده‌کا.
به وته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فخانی له ٩ مانگی رابردوودا ٥١ میلیارد تمەن داهاتی ئیمام زاده‌کان بووه که ته‌نیا ١٥ له سه‌دی ئه‌م داهاته سه‌رفی ئیمام زاده‌کان کراوه.