کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٦ی خه‌رمانان، له رۆژئاوای کانادا به به‌شداریی کوردان و ئێرانی‌یان و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێران و هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان، ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژئاوای کانادا، کۆڕیادێکی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاووڵاتییانی کورد و ئێرانیی نیشته‌جێی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌شدارییان کرد.
کۆڕیاده‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان په‌یام ده‌فته‌ره‌ی سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵڕۆژی تیرۆری شه‌هیدانی میکۆنووس، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ره‌حمان مورادی و فه‌ره‌یدوون شوکروڵڵا به دوو زمانی کوردی و فارسی پێشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یام و بروسکه‌ی هه‌رکام له پارتی دێمۆکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی سووریه و یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی کورد (سووریه) و وێڕای چه‌ند که‌سایه‌تیی ئێرانی خوێندرایه‌وه.
نادر قازی، شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر پارچه شیعرێکی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
کۆمیته‌ی حیزب چه‌ندین په‌یام و برووسکه‌ی له‌لایه‌ن ٣ ئه‌ندام پارلمانی کانادا، شاره‌وانیی شاری بێرنابی، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی پێگه‌یشتبوو، که ئاماژه به ناوه‌که‌یان کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا، به‌ڕێز جه‌عفه‌ر مه‌سعوودی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی فیداییان خه‌ڵکی ئێران، له وتارێکی کورت‌دا وێڕای ئاماژه به رۆڵ و کاریگه‌ریی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان، ره‌خنه‌ی توندی خۆی ئاراسته‌یی لایه‌نه پاوه‌نخوازه‌کانی ئێرانی کرد و هه‌ڵوێستی نابه‌جێی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ی مه‌حکووم کرد.
له نێوئاخنی ئه‌و کۆڕیاده‌دا چه‌ندین، پارچه شیعر و مووزێک پێشکه‌ش به ئاماده‌بوانی کوڕه‌که کرا.