کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری نوی لەسەر شەڕی \"سەری هەواری شێخە\" بڵاو دەکرێتەوە

17:13 - 18 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی چەند ڕۆژ پێشی ناوچەی پیرانشار چەندین پاسدار و دژی گەلی بوونە قوربانی سیاسەتە چەپەڵەکانی ڕێژیم.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ پاش تێکهەڵچوونەکانی شەوی ١٤ی گەلاوێژ لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و بەکرێگیراو و پاسدارەکانی رێژیم لە سەری هەواری شێخەی پیرانشار لانیکم ٦ کەس لە چەکدارانی دوژمن کوژراون کە ٢ کەسیان بەکرێگیراو و خۆفرۆش بوون و ئەوانی دیکەش پاسدار بوون کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەبەرزی سپا خەڵکی شاری قەزوێن بووە.

هەروەها لەم تێکهەڵچوون و حەماسەخوڵقێنییەدا لانیکەم ٥ کەس لە چەکدارانی رێژیم بریندار کراون کە بەپێی دوایین زانیارییەکان برینی چەند کەسیان سەختە و هەنووکە لەژێر چاوەدێری چڕدان.

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ١١ی شەو، تیمێک لە هێزی پێشمەرگەی نێوشار سەر بە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی گەشت و مەئمووریەتێکی حیزبیدا لە ناوچەی پیرانشار کەوتنە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی جەهل و نەزانی سەر بە سپای پاسداران و بەکرێگیراوانی سەر بەو سپایە و لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسداراندا دەرگیری و تێکهەڵچوون ڕووی دا.

بەداخەوە لەم دەرگیرییەدا ٢ پێشمەرگەی قارەمانی حیزب بەناوەکانی یاقوب مورادی و هێمن مەولان نژاد شەهید بوون.