کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی یەکیەتیی فیدائیانی خەلقی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات پەیامی هاوخەمییان بڵاو کردەوە

16:54 - 21 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی یەکیەتیی فیدائیانی خەلقی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی هاودەردی و هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

یادی پێشمەرگە شەهیدەکان بەرز و بەڕێز بێت


لە ڕاگەیەندراوێکدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە کە شەوی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی (٧ی ئوتی ٢٠١٧) ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە ناوچەی پیرانشار، لە بۆسەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتن. دوای شەڕێکی نابەرامبەر و توند، دوو کەس لە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە بە ناوەکانی یەعقووب مورادی و هێمن مەولان نژاد شەهید بوون.

ئێمە وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی بە ڕێبەری، ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێین و ئیمانێکی پتەومان هەیە کە بزووتنەوەی میللی ـ دێموکراتیک لە کوردستان لە خەباتێکی هاوبەش و یەکگرتوو و هەمەلایەنەدا لەگەڵ سەرجەم خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و بنیاتنانی ئێرانێکی ئازاد و دێموکراتیک سەردەکەوێت.

پێوەندییە گشتییەکان
ڕێکخراوی یەکیەتیی فیدائیانی خەلقی ئێران

١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی
١٠ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی