کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \"ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا\" بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا و بڵاو کرایەوە

17:00 - 24 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی نەسرین قاسملوو، لە لایەن سیسی دانیگه‌رـەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا و چاپ کرا.

سیسی دانیگەر وەرگێڕی ئاڵمانی کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕا.

ئەم کتێبە لە لایەن هاوسه‌ری دوکتور قاسملووهێلێن له‌سه‌ر بزاڤی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات بە زمانی فەرانسەوی نووسراوە.

border=0سیسی دانیگه‌ر وه‌رگێڕی ئه‌ڵمانیی، کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی هێلین قاسملوو، ڕایگه‌یاند: له‌م مانگه‌دا بۆ یه‌که‌مجار چاپی ئینگلیزیی کتێبه‌که بە ناوی ‌خۆشه‌ویستی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو هۆیه‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

سیسی دانیگه‌ر، ڕایگەیاندووە: ئەو کتێبه‌ له ‌لایه‌ن چاپخانەی ئێڵ ئای ڤی ڤێرلاگ لقی زیوریخ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و چەندین به‌ش و زانیاریی نوێی تێدایه‌، که‌ نووسه‌ر وه‌کوو ژنێکی ڕۆژئاوایی ‌کە تێکه‌ڵاوی خه‌باتی کورد بووه‌، پێی زیاد کردووە.

دانیگەر، هەروەها گوتوویەتی: ئه‌و کتێبه‌ ساڵی ٢٠١١ سەره‌تا به‌ زمانی فه‌رانسەوی له‌ پاریس بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی کوردی، تورکی، ئاڵمانی و‌ فارسی و ئێستاش بۆ یه‌که‌مجاره‌ به‌ ئینگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

هێلێن کرولیچ ناسراو بە نەسرین قاسملوو خەڵکی چێکسلواکی، لە دەستپێکی دەیەی٥٠ی سەدەی ٢٠ی زایینی لەگەڵ دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران، لە شاری پراگ ئاشنا بوو و دواتر ژیانی هاوبەشییان پێک هێنا.