کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات سەردانی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە ناوچەی کۆیە کرد

22:35 - 26 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەردانی لیژنەی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری کۆیە کرد.

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشنیوەڕۆی ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە سەرپەرستیتەیمور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەردانی لێژنەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان لە ناوچەی کۆیە کرد و لە لایەن هەیئەتێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی شێخ کەریم بەرپرسی لێژنەی پارتی ناوچەی کۆیە پێشوازییان لێکرا.

تەیمور مستەفایی بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی یادی ۷۱ساڵەی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستانی لێکردن و ئاواتی خواست هەردەم سەرکەوتوو بن.

لە بەرانبەردا شێخ کەریم وێڕای سپاس و پێزانین لە وەفدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی یادی ۷۲ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کرد و لەو دیدارەدا لە سەر بەهێزتر کردنی پێوەندی هەر دوولا جەخت کرایەوە.