کوردستان میدیا: دیپلۆماتەکانی ئیمارات و یەمەن و عەرەبستان دەڵێن: ئێران لە یەمەن نەک چارەسەر نییە، بەڵکوو بەشێکە لە کێشەکان.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی المخلافی وەزیری دەرەوەی یەمەن و ژنراڵ عەلی موحسێن ساڵح جێگری سەرکۆماری یەمەن لە دوو لێدوانی جیاوازدا ڕایانگەیاند: ئێران هەڕەشەی سەرەکیی بۆ سەر یەمەنە و حووسییەکانی یەمەن بۆ تێکدانی بارودۆخی یەمەن و ناوچەکە ئامرازێکن لەبەر دەستی ڕێژیمی ئێراندا، هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو ئێران نەک چارەسەر نییە، بەڵکوو بەشێکە لە کێشەکانی یەمەن و پەرە بە شەڕ لەو وڵاتە دەدات.
ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە توویتێری خۆیدا نووسی: چارەسەریی کێشەکانی یەمەن پێشگرتن بە دەستێوەردانەکانی ئێران لەو وڵاتەیە .
هەر لەو پەیوەندییەدا عەبدوڵڵا ئەلمەعلومی نوێنەری عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بۆ چارەسەریی کێشەکان نابێ ئێران هیچ ڕۆڵێکی لە ناوچەکەدا هەبێت.
لە ساڵی ١٣٩٤ی حووسییەکانی یەمەن بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران توانیان کونتڕۆڵی سەنعا بە دەستەوە بگرن و ئەوە بوو بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزی لە یەمەن و تاکوو ئێستا ئەو شەڕە کە وێرانییەکی زۆری بە دواوە بووە، هەر بەردەوامە.
ئێران بە پشت گوێ خستنی خەڵکی سڤیل و وێرانی شارەکان بەردەوام پشتیوانی نیزامی و ماڵی لە حووسییەکانی یەمەن دەکات و پەرە بە دەستێوەردانەکانی خۆی لە ناوچەکە دەدات.