• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەکانی شار، له‌ شاری‌ سه‌قز کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرت

زایینی: ٢٦-٠٨-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٠٤ - ١٨:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەکانی شار، له‌ شاری‌ سه‌قز کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرت
کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، له‌ شاری‌ سه‌قز كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی‌ گه‌شتیار‌و ڕێبوار‌ی ناوچه‌كه‌ پێك هێنا ‌و وێڕای‌ خوێندنه‌وه‌ی ‌وتارێک داوایان له‌ خه‌ڵك كرد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتی‌ "ڕاسان"ـی‌ ڕۆژهه‌ڵات بگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، كاتژمێر ٤:٣٠ خولەکێکی دوانیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی‌ خه‌رمانانی‌ ١٣٩٦ی هه‌تاوی‌، له‌ نزێک گوندی‌ "كانی نیاز" هەڵکەوتوو له‌ ٥ كیلۆمێتری‌ شاری‌ سه‌قز ‌و له‌ نزیك جادده‌ی‌ ئه‌سڵی‌، پێشمەرگەکانی شاری حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵایه‌كی‌ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی‌ گه‌شتیار‌ و ڕێبوار‌ی ناوچه‌كه‌ پێک هێنا‌ و وێڕای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ وتارێک داوایان له‌ خه‌ڵك كرد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتی‌ "ڕاسان"ی‌ ڕۆژهه‌ڵات به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بگرن ‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م شۆڕشه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ ریزه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌.

پێوسته‌ بگوترێ‌ كه لە کاتی کۆبوونەوەکەدا‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیاد بووندا بوون به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ كاتی‌ وتارەکەدا دەیان کەس بەتامەزرۆییەوە تا کۆتایی ئامادە بوون.

له‌کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای‌ ئه‌وه‌یكه پێشمەرگەکان لە لایەن‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبەوە ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ ڕێژیم به‌ره‌ و شوێنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌ڕێكه‌وتوون، بۆ خۆ پاراستن لە تێکهەڵچوون و پارێزراوی خەڵکەکە، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی‌ پێ‌ هێنا‌ و ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێ‌ هێشت ‌و خه‌ڵكیش نه‌یانهێشت ئاڵای‌ كوردستان بكه‌وێته‌ ده‌ست ڕێژیم.

ئه‌م كاره‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌دواوه‌ بووه ‌‌و بووەته‌ هۆی‌ خۆشحاڵی ‌‌و پێشوازیی‌ گه‌رمی‌ خه‌ڵك.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هێزه‌كانی‌ ڕێژیم به‌ تایبه‌ت ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات جادده‌ی‌ سه‌قز ـ بۆكان ‌و ئه‌‌و ناوچه‌ی‌ كه‌ ئه‌و چالاكییه‌ی‌ تێدا كرا خستووەته‌ ژێر چاوه‌دێری.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا