کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئاڵمان لەلایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیەوە، پووستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە؛ بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی شەهیدانی میکۆنوس بەرز ڕابگرن، و تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران مەحکووم بکەن.
هاوڕێی تێکۆشهر و ڕێبهر، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکهوتی ٢٦ی خهرمانانی ١٣٧١ی ههتاوی (١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ی زایینی)، له هێرشێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سهر ڕێستورانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان، لهگهڵ کاک فهتاح عهبدولی، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب و کاک هۆمایون ئهردهڵان، کادری ههڵکهوتووی حیزب، شههید کران.
تراکت و پووستێری تایبەت بە بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس بە زاراوەکانی کوردیی سۆرانی، کرمانجی و کەلهۆریی و بە زمانی فارسی بڵاو دەکرێتەوە.