کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، له خۆپیشاندانێکی هێمنانە بە مەبەستی پشتگیری لە سەرجەم زیندانییانی سیاسیی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا بەشداریان کرد.
ڕۆژی شەممە۱١ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ناوەندی شاری کۆلێن خۆپیشاندانێکی هێمنانە بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتووانی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج و چارەنووسی نادیاری ڕامین حوسێنپەناهی و بە گشتی هەموو زیندانیانی سیاسی لە ئێران بەڕێوەچوو.
لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی ئێران لە شاری کۆڵن و کەمپەینی پشتیوانیی لە چارەنووسی ڕامین حوسێنپەناهی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراو و چالاکانی سیاسی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بەشداریان لەو خۆپیشاندانە کرد.
خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە پەیامی کۆمیتەی پشتیوانیی لە زیندانییانی سیاسی ئێران لە شاری کوڵن دەستی پێکرد.
دواترئەمجەد حوسێنپەناهی وەکوو بەڕێوبەری کەمپەینی پشتیوانیی لە ڕامین حوسێنپەناهی و بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی حوسێنپەناهییەکان پەیامێکی پێشکەشی بەشداربووان کرد.
حوسێنپەناهی لە نێوئاخنی پەیامەکەیدا وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری زیندانییانی سیاسیی لە زیندانەکانی کۆماری ئێسلامیی ئێران، ئاماژەی بە چارەنووسی نادیاری ڕامین حوسێنپەناهی دوای دوومانگ لە دەستبەسەرکرانی و گوشاری ناوەندە ئێتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئێسلامیی ئێران بۆ سەر بنەماڵەکەیان و بانگهێشت کردنی دایک و باوکی و تۆمارکردنی گرتەیەکی ویدئۆیی زۆرەملی لێیان و دەستبەسەرکردنی چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێنپەناهی کرد.
ئەمجەد حوسێنپەناهی بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی حوسێنپەناهییەکان هەموو ئەو دەنگۆیانەی وزارەتی ئێتلاعات لەسەرچارەنووسی ڕامین حوسێنپەناهی کە لە ڕێکەوتی ۲ی پووشپەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بە برینداری لە شاری سنە دەستبەسەرکرابو، ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کرد کە لەم دوو مانگەدا هیچ هەواڵێک لە دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و تا ئێستاش ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئێسلامیی ئێرانی ڕێگایان بە چاوپێکەوتن بە بنەماڵەکەشیان پێ نەداوە.
دواتر لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەدا، سیاوەش محەممەدی بە نوێنەرایەتی لە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتیکوردستانی ئێران له ئاڵمان پەیامی کومیتەی بۆ بەشداربووان خوێندەوە.
محەممەدی سەرەتا بە کورتی ئاماژەیەکی بە دۆخی داخراوی سیاسی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئێسلامیی کرد و وتی:ئەگەر لە ئێران دۆخی گیراوانی سیاسیی زۆر خراپ بێت، بۆ گیراوانی سیاسیینەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد چەندقات خراپترە و گوشاری زیاتریان لەسەرە، هەر بۆیە ئەمە وادەخوازێت کە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش زیاتر بۆ نزیکبوونەوە و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و پشتیوانی لە گیراوانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێبکۆشن.
هەر لەو چوارچێوەدا، محەممەدی ئاماژەی بە گیرانی نزیک بە ۵۰ کەس لە خەڵکی کوردستانی ئێران تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا کرد، کە زیاتر لە ۲۲ کەس لەو گیراوانە بە تاوانی سیاسیی و دوو کەسیشیان بە تاوانی مەزهەبی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە گیراون و نزیک بە ۲۵ کۆڵبەری سەردەشتیش بە تۆمەتی نادیار و دوور لە بنەماکانی ماڤی مرۆڤ دەستبەسەر کراون، لە کۆتایی باسەکەیشیدا، ئاماژەیەکی کورتی بە وەرزی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی ڕاسان کرد.
دواتر ئەو ئاکسیۆنە ناڕەزایەتییە بە خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە ناوەندی شار بەرەو ڕووباری ڕاین کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.