کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له دیدارێکی سێ ڕۆژەدا لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت کۆبووە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە بنکەی هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند که ڕۆژانی ٢١ تا ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سکرتێری گشتیی حیزب سەردانی هێزی تایبەتی لە مەکۆی خاکی پۆشەکانی کرد.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، لەو دیدار‌و سەردانەدا مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە وردی گوێی بۆ ڕەخنە و پێشنیارەکانی پێشمەرگەکان لە بنکە و مەقەڕەکانی هێزی تایبەتی گرت.
مستەفا هیجری لەو کۆبوونەوانەدا، ئاماژەی بە داگیركه‌ران به‌درێژایی مێژوو به‌تایبه‌تی له‌دوای دابه‌شبوونی كوردستان له شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م کرد کە ئەو ڕێژیمانە هه‌وڵی تواندنە‌وه و له‌ناوبردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان داوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیان بۆ هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یەک بردووه، له هه‌ڵاواردن بگره تا دوور خستنه‌وه، تا فه‌رمانی جیهاد و كۆمه‌ڵكوژی و ئێعدام و زیندانی و میلهیتاریزه‌كردنی كوردستان و كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی، ڕاگرتنی كوردستان له‌فه‌قیری هەژاری و ده‌ربه‌ده‌ریدا.
هیجری هەروەها باسی لەوە کرد کە هه‌موو هه‌وڵی ڕێژیمە داگیركه‌رکان ئه‌وه‌بووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ته‌سلیمی ئیراده‌ی داگیركه‌ریی ئه‌وان بێت؛ بەڵام ئه‌وه‌ی به‌دڕێژایی ئه‌و سه‌ده‌یه خەباتی نەتەوەی کورد ده‌ری خستووه ئه‌وه بووه كه بە پێچه‌وانه‌ی خواستی ڕێژیمەکانی دەسەڵاتدار بە سەر ئێران‌دا بووە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کرد کە نه‌ته‌وه‌ی كورد ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خەباتەکەی بۆ ئازادی و ئاشتی چەند بەرانبەر پەرەگرتووتر بووە. ئه‌و به‌رگریه و مانه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌ساسی ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی هوشیاره و پێشمه‌رگه‌ی هەیە، پێشمەرگەیەکی ئازادیخواز و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو كه هه‌ستی به ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌مه‌ش له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه و ئاماده‌بووه كه باشترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان واته‌گیانی شیرینی خۆی ببه‌خشێته باره‌گای ئازادی و ڕزگاریی كوردستان.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها باسی لەوە کرد کە مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات باسی لەوە کردووە کە هه‌بوونی پێشمه‌رگه و ئه‌و بیر و بڕوا قایمه به ڕێباز و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه داگیركه‌ر نه‌یتوانیوه و ناتوانێ ئیرادەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌چۆك دابێنێ و ته‌سلیمی ئیراده‌ی داگیركه‌ری خۆی بكا.
هیجری لە درێژەی قسەکانیدا لەو کۆبوونەیە باسی لەوە کردووە کە پێشمه‌رگه ئه‌و ڕۆڵه به ئه‌مه‌گەی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه چه‌كی شه‌ره‌فی له‌شان كردووه و ده‌ستی له هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیانی هه‌ڵگرتووه، له‌خزم و كه‌س و كاری خۆی دووره و له‌به‌ره‌ی شۆڕشه دژ به‌دوژمنێك كه‌هیچ سنوورێك بۆ كوشتن و له‌ناو بردن نازانێ و به‌بیر و بڕوایه‌كی یه‌كجار قورس و قایمەوە وه‌ستاوه و پێگه و پلانی داگیركه‌ر پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاند، بوونی ئێوه لێره جێگای شانازیی هه‌موو گه‌لی كورده؛ ئێوه باشترین ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ن، ئێوه داكۆكی له‌خواستی نه‌ته‌وه‌كه‌تان بۆ ژیانێكی ئازاد و سه‌رده‌میانە دەکەن ده‌كه‌ن؛ هه‌بوونی ئێوه لێرە زامنی مانه‌وه‌ی گەلەکەمانەو دڵنیا بن كه ئێمه سه‌ر ده‌كه‌وین به‌سه‌ر دوژمن‌دا چونكه خه‌باته‌كه‌مان ڕه‌وایه.
مستەفا هیجری هەروەها ڕوو لە و فەرماندە پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت ڕایگەیاند، ئێوه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه‌خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌دژی ڕێژێمه دیكتاتۆره‌كانی ناوه‌ند، پشوو دڕێژیی ده‌وێ و دڵنیا بن داهاتوو هی ئێمەیە و هەموومان پاڵپشتی یەکین، هەموومان پێشمەرگەین و داهاتوو هەر هی ئێمەیە، هه‌ر بۆیه‌داواتان لێ ئه‌كه‌م كه‌به‌جدی كار بكه‌ن بۆ خۆ پێ گه‌یاندن.
ناوبراو بەڕێزیان هەروەها باسی لەوە کرد کە ئێمه له حیزبی دیموكرات هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌كمان بۆتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ش داواتان لێ ده‌كه‌م كه به جیددی هه‌وڵی خۆ پێ گه‌یاندن بده‌ن و هه‌ر داواكاریه‌كتان هه‌بوو له كادر و مه‌سئولینی خۆتان بپرسن و پله‌كان ببرن و بێنه سه‌ركردایه‌تی حیزب. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ڕه‌وایه، خه‌باتە بۆ ئازادی و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه به‌درێژای مێژوو، داگیركه‌ر به زەبری چه‌ك و كوشتن و په‌راوێز خستن و دوور خستنه‌وه هه‌وڵی له‌ناو بردنی داوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه چونكه ئه‌و میله‌ته پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی هەیە.
هەروەها مستەفا هیجری باسی لەوە کرد که ئێوه نوێنه‌رایه‌تی له ئیرادەی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كه‌ن و حوزوورتان لێڕه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئێوه هه‌ستتان به‌ئازاری گەلەکەتان كردووه، ئێسته چه‌كی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌تان له‌شان ناوه کردوە بۆ به‌رگری له گەلە‌كه‌تان بۆ وه ده‌ست هێنانی ئه‌و مافه ڕه‌وایانه؛ شۆڕش بۆ ئازادی و دیموكراسی، شۆڕش بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن و ئێوه‌هه‌ستتان به‌و زوڵم و زۆره‌ی ڕێژیمی داگیركه‌ر كردووه و ڕاپه‌ڕیون بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایەتی؛ ئێوه‌هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ئه‌و نەتەوەیەن و نەتەوەکەمان چاوی هیوای و ئومیدی له‌سه‌ر ئێوه‌یه.