کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری کردنی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کرانەوەی نوێنەرایەتی هاکپار

22:48 - 27 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی نوێنەرایەتی هاکپار لە هەولێر، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لەو ڕێوڕەسمە کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشداریان لە مەراسمی کردنەوەی نوێنەرایەتی پارتی ماف و ئازادی هاکپار کرد، کە یەکەم جارە لە هەولێر نوێنەرایەتی لەو شارە دەکاتەوە.

شاندی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەیەوە، پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە سەرۆکایەتی هاکپار ڕاگەیاند و پێداگریان لە بەردەوامی پێوەندی دۆستانە و هاوکاری نێوانیان کردەوە.

هەروەها ئەم شاندە، لە لایەن سەرۆکی هاکپار ڕەفیق کارا کۆچ و هاورێیانیان بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و دواتر شاندێکی هاکپار بە سەرۆکایەتی کەماڵ بورکای تێکوشەر و کەسایەتی ناسراوی باکووری کوردستان بەشداریان لە مەراسمی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتورسادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی کرد، کە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەڕێوە چوو.

لە مەراسمی کردنەوەی نوێنەرایەتی هاکپار لە هەولێر، چەندین شاندی جیا جیا لە حیزبەکانی چوار پارچەی کوردستان و هەروەها جێگری سەرۆکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و پارلەمانتاران و پارێزگاری هەولێر و دەزگا ڕاگەیەندنەکان بەشدار بوون.