کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی وەبیرهێنانەوەی خەبات و تێکۆشانی دوکتور شەرەفکەندی لە ناوەندی ٣ بەڕێوەچوو

22:12 - 28 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: بەبەشداری کادر و پیشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات و نوێنەری چەند لایەنی سیاسی و چەند کەسایەتییەکی کوردستانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بێ‌وچانی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان لە ناوەندی ٣ی کوردستان، ڕێوڕەسمی شەهیدانی میکۆنۆس بە خوێندنی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان په یامی ده فته ری سیاسی حیزب بەم بۆنەوە له لایان تەیمور مستەفایی_ ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبەوە پیشکەش بە بەشداربووان کرا کە تێیدا وێرای ئاوڕدانەوە لە جینایەتی میکۆنۆس باسێکی تێرو تەسەلیان لەسەر کەسایەتی بەرزی دووکتور سادق هێنایە بەرباس.

دواتر سرودێک لەژێر ناوی سادقی شەرەفکه ندی له لایەن کچان و کوڕانی ناوندی ۳ی کوردستان پیشکەش کرا.

لە بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمەکەشدا په خشانێک له لایەن ماموستا بێ بەش بەبونه ی ۲۶ی خه رمانان خوێندرایەوە.

دوابڕگەی ئەم مەراسمەش بریتی بوو لە خوێندنەوەی پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان ولاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە له لایەن شاهۆ ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی لاوان له ناوەندی ٣ خوێندرایەوه.

جێگای ئاماژەپێدانە که ئەم کەسایەتی و لایەنانەش له مەراسمەکەدا بەشداربوون:

ئاپی مەهدی زانا کەسایەتی ناسراوی باکوری کوردستان وهاوژینی خەباتکاری بەناوبانگ لەیلا زانا
پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستانی سوریە
پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکور.