کوردستان میدیا: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی کوردستان پیرۆزبایی دەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٩٧-١٣٩٦
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
قوتابیان!
مامۆستایان!
یه‌کی ڕه‌زبه‌ر مزگێنی‌هێنەری ژیانەوە و ئیلهام به‌خشی گۆڕان، سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له ژیانی قوتابییان و کۆمه‌ڵگای به‌رفراوانی ئێمە بە گشتی دەردەخا. بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری قوتابییان بۆ ئەوەی به ڕازاوه‌ترین شێواز جگه‌رگۆشه‌کانیان راده‌ستی قوتابخانه بکه‌ن و داهاتوویه‌کی گه‌شیان بۆ بونیاد بنێن لە ده‌سپێکی ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌که‌ونه جموجۆڵ و له پڕۆژه‌ی به‌رینی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه و خوێندنگەکاندا به‌شداری ده‌که‌ن. به سه‌رنجدان به‌و راستییەی که منداڵانی ئه‌مڕۆی هه‌ر گه‌لێک ناودارانی دواڕۆژی خۆیان پێک دێنن، پێویسته داهاتووی ئه‌وان له هه‌ر پرسێک له پێشتر بێ و هه‌رجۆره ڕێفۆرم و ئاڵ‌وگۆڕێک له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا ره‌نگ بداته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به دڵێکی پر له ئاواته‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیانی ئازیز و مامۆستایانی به‌رپرس و لێهاتووی نیشتمانه‌که‌مان ده‌کات و هاوکات هیواداره به پشتیوانی کۆمه‌ڵگای مافخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ره‌و ده‌سته‌به‌ربوونی که‌رامه‌تی ئینسانی واته ئاشتی و ئازادی و به‌رابه‌ری هه‌نگاو بنێن.
به بڕوای ئێمه ئامانجی کۆتایی په‌روه‌رده و ڕاهێنان ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌و به‌هاو بنه‌ماگه‌له‌یه که له‌ودا ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به مه‌سه‌له‌ی خوێندنی هاودەق بە پێوەرە جیهانییەکان، له‌ش‌ساخی و تکنیکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌دی بێ، به‌ڵام مخابن سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری ئه‌ندێشه‌ی دوگمی تاقمی فه‌رمانره‌وای خوێنمژ و به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پر له شووره‌یی ئیستبدادى و سه‌ره‌ڕۆیی، ته‌نیا بیر لە سەپاندنی نێوەڕۆکی لە چەشنی ویلایەتی فەقیهی کۆنەپەرەستانە دەکەنەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران به که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی ئێران ئیدئۆلۆژی به‌رته‌سکی ناسه‌ردمیانه‌ی خۆی هێناوه‌ته ئاراوه و به لێڵ کردنی سه‌رچاوه‌ی بێگه‌ردی ژیانی منداڵانی وڵاته‌که‌مان، له هه‌وڵی خوڵقاندنی گێژاو بۆ داهاتوویانە که ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ کولتوور‌و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی ئێمه یه‌ک ناگرێته‌وه.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن، ئەمساڵ سناریۆی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران ئەنجام درا و لەو ماوه‌یه‌دا بە فێڵ و تەڵەکە و شێوازی ڕیاکارانە جەختێکی زۆر خرایە سەر نەتەوە بندەستەکانی ئێران و گەلێک وادەی بێ بنەمایان وەکوو وتنه‌وه‌ی زمانی دایكی له قوتابخانه‌كان و دانی به‌رپرسایه‌تی باڵا به كورده‌كان له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییەکان بڵاو کردەوە و بە ڕواڵەت بارودۆخێکی برایانەیان پێکهێنا هەتا بەشکم بتوانن خەڵکی کوردستانیش دەستەمۆی پڕوپاگەندە دزێوەکانیان بکەن و دەنگ بە کاندیدا فێڵبازەکانیان بدەن. کەچی پاش كۆتایی هەڵبژاردنی سه‌ركۆماری و گەڕانەوەی واده‌كان و ڕاسپێردراوەکان بۆ تاران، هەموو شت گۆڕدراو دۆخەکە دیسان هاتەوە خاڵی سفر. هەروەک دەبینین، دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندەکان نەتەنیا متمانەیان بە گەلی کورد نییە بەڵکوو داخوازە رەواکانیشی بە گاڵتەجاڕ دەگرێ. لە پەراوێز خستنی خەڵکی کوردستان لە کابینەی حه‌سه‌ن ڕوحانی، وەلانانی ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردانەی كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت به رێژیم ده‌كه‌ن بۆ پۆستەکانی پارێزگاری و فه‌رمانده‌رییه‌كان و هتد، هه‌روه‌ها گاڵتە بە چارەنووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردن لە باشووری کوردستان، بەشێکن لەو بەڵگە ئاشکرایانەی کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی حاشا لە بوونی گەلی کورد دەکات.
مامۆستایانی خه‌باتکاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
ئەمڕۆ وەک دەبینین، لە لایەک، گەلی کورد لە باشووری كوردستان له پرۆسه‌ی ڕاپرسی له ٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٦ی هه‌تاویدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، خەریکە قوناغێکی گرینگی مێژوویی تێپەڕ دەکا و لە هەموو وەخت زیاتر لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆی نزیک دەبێتەوە. هەر بۆیە ئەرکی نیشتمانی، مرۆیی و ئەخلاقی هەموو مامۆستایان و قوتابییانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه کە بە هەموو تواناوە یاریدەدەریان بن تا راپرسی گشتیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌رێوه‌بچێت و هەوڵ و پیلانەکانی دەسەڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، دژ به پڕۆسه‌ی ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، کە لە ناخیاندا چەکەرەی کردووە، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به وه‌ڕێخستنی كه‌مپەین و ناڕه‌زایه‌تی له قوتابخانه‌كاندا پووچەڵ بکەینەوە.
لە لایەکی دیكه‌وه، وەک دیارە، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ناوی لیكگرێدانی خه‌باتی شار و شاخ ڕاسان دەستی داوەتە قۆناغێکی نوێی خەبات و قورس و قایم هەنگاو دەنێ. ڕاسان کە دوژمنانی گەل و ئازادی هەراسان کردووە، بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندێشەی رێبەرایەتی وشیاری بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان و ئامادەبوونی پۆل پۆل لە باشترین رۆڵە فیداکارەکانی گەلەکەمان، هەروا لە گەشەو نەشە دایە.
ئێمە وەک یەکیه‌تی پێشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، داوا له مامۆستایان و قوتابییان ده‌كه‌ین كه به هێنانه‌گۆڕی ویست و داخوازییه ره‌وا‌كانیان، قوتابخانه‌كان بكه‌نه مه‌یدانی خه‌باتی شار. بۆیه ده‌بێ هەموومان لەوە دڵنیا ببینه‌وه کە یەکێک لەو رێگایانەی وا دەتوانێ کۆتایی بە ژێردەستەیی، نابەرابەری، هەڵاواردن، کوشتن، ئێعدام، زیندان و کۆیلەیی بهێنێت، پشتیوانی کردن لە راسان و ئامانجە رەواکانیەتی.
مامۆستایانی راسته‌قینه‌و چاونەترسی کوردستان!
بۆ هه‌موان ئاشکرایه که ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستی، چیتر ناتوانێ به‌ناوی نوێنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌وی فەرمانرەوایی بکاو خه‌ڵکی ساویلکه فریو بدا. ئێمه دڵنیاین که ئه‌م دیکتاتۆره‌ش له به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی گه‌لانی چەوساوەو وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران خۆناگرێ و بەشێک لە مێژووی پڕ لە شوورەیی بۆ نەوەکانی دوارۆژ بە جێ دێڵێت. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای له ئارادابوونی کۆسپه‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و گوشار و ئاسته‌نگ بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی پێشه‌یی مامۆستایان، ئه‌و چاوه‌روانییه له مامۆستایانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌کرێ که وه‌ک هه‌میشه قورس وقایم روو له ویستی ره‌وای گه‌ل و پشت له پارێزه‌رانی جه‌هل و نه‌زانی، هه‌ڵوێستی شیاو بگرن و به‌کرده‌وه وه‌ڵامی نا به ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه، که له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی یه‌ک ناگرنه‌وه.
ئێمە وەک یه‌کیه‌تی پێشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بۆ جارێکی دیکه پێداگری له‌سەر وه‌دیهاتنی مافه ره‌واکانی مامۆستایان و قوتابییان ده‌کەین و هاوکات راده‌گه‌یه‌نین که مافی چالاکی ڕێكخراوه و ئه‌نجومه‌نه پیشه‌ییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەمه‌ڕ ده‌سته‌به‌ربوونی ئاواتەکانیان، مافێکی ڕەوایە و پشتیوانی لێدەکەین.
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
ڕه‌زبه‌ری ٢٧١٧ی كوردی