کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی دۆشداماوە

21:26 - 3 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، سەردەشت، مەریوان و سنە ڕێژیمیان تووشی دۆشدامان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ سەرەڕای ڕەوتی میلیتاریزە کردنی هەرچی زیاتری شارەکانی کوردستان خەڵکی مافویست و کوردپەروەر بە جل‌وبەرگی کوردییەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و وێڕای جێژن و شایی بەبۆنەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامییان تووشی دۆشداماوی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو هێزەکانی ریژیم لەتاو پێشوازی بی‌وێنەی خەڵک لە زەماوەندی ئاڵا و بەشداری خەڵک لە ڕێپێوانی خۆشی شادی دۆشداماون و بە حەپەسانەوە سەیری خەڵک دەکەن.

دوا هەوڵی نەزۆکی ڕێژیم لەم شارانەدا پچڕاندنی هێڵی ئینتێرنێت بووە.

هەروەها ڕێژیم چەکدارە مۆڵ‌دراوەکانی خۆی لەژێر ناوی گارد ویژە بۆ چاوترسێن کردنی خەلک ڕەوانەی نێو شارەکان بەتایبەت لە سنە و سەقز و مەریوان کردووە بەڵام خەڵک بێ هیچ دوودڵی و ترسێک بەردەوام پەیوەست بە جەماوەری شەقام دەبن.

بەپێی ئەم هەواڵە ڕێژەی خەڵکی کوردی‌پۆش بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.