کوردستان میدیا: بە بۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی عەمەلیاتی نۆبار بە دژی تاریکپەرەستانی ڕێژیم، لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادکردنەوەی عەمەلیاتی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بۆکان و گرتنی بنکەی نیزامیی نۆبار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا، قارەمانانی دێموکرات ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە تەپەی گوندی هەباساوا، نێوان گردی قەبران، عەمباری خوارێ و داشبەند؛ بۆ بۆنەی یادکردنەوەی عەمەلیاتی نۆبار ئاڵای گەورەی کوردستانیان هەڵکرد.
لە عەمەلیاتی نۆباردا پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەڕێکی قارەمانانەدا توانیان بنکەی نیزامیی نۆبار بگرن و هێزە داگیرکەرەکانی دوژمن شکست بدەن.