کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەیەکی ڕێژیمی ئێران، لە لایەن دادگای ئیماراتەوە بە زیندان مەحکووم کرا

21:04 - 11 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کەسێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەو ڕێژیمە، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دادگای ئەمنییەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کەسێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

دادگای ئیمارات شوناسی ئەو سیخوڕەی ڕێژیمی ئێرانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەو سیخوڕەی ڕێژیمی ئێران هەروەها کەلوپەلی وەک ژنراتۆری کارەبا و کەلوپەلی ناوکیی بە قاچاغ هەناردەی ڕێژیمی ئێرانی کردووە.

زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار کردووە و ئەمەش بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕەت کراوەتەوە.

ساڵانە چەندین هاووڵاتیی ئێرانی کە زۆربەیان ڕەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەیە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی نیزامیی بۆ ئێران و هەروەها پێشێلکردنی گەمارۆوەکان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەسبەسەر دەکرێن.

پاس داسەپاندنی گەمارۆی شیرکەتی نەوت و دانانی کاریگەری خراپ لە سەر ئابووریی ئێران، ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران بەردەوام لە لایەن وڵاتانی دیکەوە هەوڵی داوە کە گەمارۆ ئابوورییە نەوتییەکان دەور لێ بداتەوە.