کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی بە دەست هێنا

14:35 - 12 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: کچە وەرزشوانێکی وشۆکاری خەڵکی کرماشان توانی میداڵی زێڕ بە دەست بهێنێت.

مریەم هاشمی وشۆکاری خەڵکی کرماشان، لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە یاری کۆتاییدا توانی ڕکابەرە فیلیپینیەکەی خۆی ببەزێنێت و میداڵی زێڕ بە دەست بهێنێت.

ئەم کچە وەرزشوانە کوردە تا ئێستا توانیویەتی چوار میداڵی زێڕ بە دەست بهێنێت.

ناوبراو پێشتر لە ساڵەکانی ٢٠١١، ٢٠١٣ و ٢٠١٥ میداڵی زێڕی بە دەست هێناوە.

شایانی باسە، پاش بە دەست هێنانی چوارەمین میداڵی زێڕی ئەم کچە وەرزشوانە لە دنیای وەرزش ماڵئاوایی کرد.