کوردستان میدیا: بانکی ناوەندیی عێراق ڕێگای لە فرۆشتنی دولار و ناردنی دراوی دەرەکی بۆ کوردستان گرت.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دولار بە بانکە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی دراوی دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستانی قەدەغە کرد.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە زاری سەرچاوە بانکی و دەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، کە حکوومەتی عێراق فرۆشتنی دولار بە چوار بانکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانی قەدەغە کردووە و ئیتر دراوی دەرەکی هەناردەی هەرێمی کوردستان ناکات.
ئەو ئابڵۆقە ئابوورییەی حکوومەتی ناوەندیی عێراق، پاش ئابڵۆقەی هاتووچۆی فڕۆکە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوو.
هەروەها ئەو ئابڵۆقە ئابووریی و ئاسمانییەی حکوومەتی ناوەندیی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان زۆرێک لەو کومپانیا و کرێکارە بیانیانەش دەگرێتەوە، کە پێویستیان بە دراوی دەرەکییە و لە هاتووچۆ دان.
پێشتر پارلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی سەرسورهێنەردا ڕایگەیاندبوو، کە بڕیارەکانی ئێمە بۆ داکۆکێی لە هاووڵاتیانی کوردە و هەر کارێکمان لە دەست بێ بۆ پاراستنی هاونیشتمانیانی کورد دەیکەین.
حکوومەتی ناوەندیی عێراق تەنیا بەو ئابڵۆقەیە ڕازی نەبووە و دوو وڵاتی ئێران و تورکیەشی لە دژی هەرێمی کوردستان هان داوە، کە ئەوانیش گوشاری خۆیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر بکەنەوە.
دوای دەرخستنی ئەنجامی ڕێفراندۆم حەیدەر عیبادی بە ئاشکرا هەڕەشەی شەڕ و ئابڵۆقەی ئابووریی بۆ سەر کوردستانی دەربڕی، هەتا هەرێمی کوردستان بە چۆک دابێت و لە داخوازی خۆیان یانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و دیاری کردنی مافی چارەنووسی خۆیان پاشگەز ببنەوە.