کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەجیاتی چارەسەریی کێشەی هەژاری لە ئێراندا ڕێکخراوی سواڵکەریی دادەمەزرێنن.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردووەتەوە کە ڕێکخراوێکی سواڵکەریی دامەزراوە، ئەرکی ئەم ڕێکخراوە کۆکردنەوەی منداڵانی بێسەرپەرست و ئەو منداڵانەیە کە لە بنەماڵەیەکی هەژار یاخود پەنابەرە ئەفغانییەکانە کە هیچ جۆرە شاونس و بەڵگەیەکی یاساییان بۆ مانەوە لە ئێراندا نییە.
یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیم باس لەوە دەکات کە ئەم ڕێکخراوانە کەڵکاژۆ لەم منداڵانە وەردەگرن و بۆ کاری دزی و دەستبڕی بەکاریان دەهێنن.
ئەم ڕێکخراوە بەشێوەی بەرنامە داڕێژراو کار دەکات و هەر جارێک بە پێی وەرزەکان لە یەکێک لە شارەکاندا سواڵ بە منداڵان دەکەن.
زۆرێک لە منداڵانی کار کە لە سەر شەقامەکاندان سەر بەم ڕێکخراوانەن و هەندێك جار بەشێوەی بنەماڵەیی کار دەکەن و هەموو ئەندامانی خێزانەکە سەر بە ڕێکخراوی سواڵکەرین.
ئەرکێكی ئەم ڕێکخراوە دیاریی کردنی شوێنی سواڵكردنی ئەندامەکانییەتی و هیچ سواڵکەرێك ناتوانێت لە ناوچەی دیاریکراوی خۆی بڕواتە دەرەوە و لە شوێنێکی دیکە سواڵ بکات.
بێکاریی و هەژاری لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاو بوونەوە و گەشەسەندنی دیاردەی سواڵ کردنە لە ئێراندا و بە هۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران و فراوان خوازییەکانی لە وڵاتانی دیکەو خەرجکردنی زۆرێكی داهاتی ئەم وڵاتە لە بواری چەک و چۆڵ و پشتیوانی کردنی لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بووەتە هۆی لاواز بوونی سیستەمی ئابووری ئێران؛هەروەها پشت گوێخستنی پرسی بێکاری و دابین نەکردنی بودجەی پێویست و هەلی کار لە شارەکاندا بووەتە هۆی چوونە سەری ڕێژەی و ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی ئەمجۆرە ڕێکخراوانە بەئەژمار دێن کە کەسانی دەست ڕۆیشتوو لە نێو ڕێژیم و دەسەڵاتدا کەڵکاژۆ لەم بارودۆخەی ئێران وەردەگرن و بۆ سوودی شەخسی خۆیان بەکاری دەهێنن.