کوردستان میدیا: دوای قسەکانی ترامپ سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران، بریتانا و ئاڵمانیش هاتنە سەرهێڵ و نیگەرانی خۆیان لەمەر خرابکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەربڕی.
ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند کە تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و ئانگێلا مێرکێل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر خراپکارییەکانی ئێران لە ناوچەکە دەربڕی و وتیشیان دەبێ کۆمەڵگای جەهانی بەامبەر کارەکانی ئێران ڕاوەستێ.
هەواڵدەری ڕۆیترز لەو بارەوە رایگەیاند ئەو دوو سەرۆک وەزیرە بە دوای ڕێکارێکەوەن کە نیگەرانی خۆیان لەمەر تاقی کردنەوە موشەکییەکانی ئێران بڕەوێننەوە.
پێشتر مایک پەمپێئۆ بەرپرسی ڕێکخراوی سیای ئامریکا لە وتارێكیدا لە زانکۆی تێگزاس سیاسەتە تێرۆریستی و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەکەدا بە هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو بردبوو.
هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی مەی، لە زاری عەبدووڵاهی، جێگری ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، باسی تاقیکاریی موشەکی بالستیکی بە هاویشتنی ٢ هەزار کیلومێتری لە دوو حەوتووی ڕابردوو کردبوو. ئەو تاقیکارییە مووشەکییە ئاڵۆزییەکی لە نێوان وڵاتانی یەکیەتی ئوروپا سازکرد و ڕوانینیانی لەهەمبەر ڕێژیمی تیرۆریست پەروەری ئێران گۆڕیوە.
ئامریکا گوشاری خۆی بۆسەر سپای تێرۆریستی پاسداران و ڕێژیمی ئێران چر کردۆتەوە و هەر لەمبارەوە فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم، پاسداری تێرۆریست محهممهد عەلی جهعفهرى، له كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى ستراتيژیى سپاى پاسداران وتوویەتی: ئهگهر واشنگتۆن ياساى سزادان له دژى ئێران كارا بكات، پێويسته هێزهكانى بە مەودای ٢٠٠٠ كيلۆمێتر له ئێران دوور بخاتهوه، كه ئهو مهودايه، مهوداى گهيشتنى مووشهكهكانى ئێران بە بنکە نیزامییەکانی ئامریکایە.
لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران وەک یەکەم پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ناسێنراوە.