کوردستان میدیا: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، لە هەمبەر کارەساتی ئەخلاقیی لە قوتابخانەی راه شهدا\'\' یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان!
مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز!
له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، له قوتابخانه‌ی (راه شهدا) له گه‌ڕه‌كی كوشتارگای شاری ورمێ، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی به‌سیجیی ئه‌و قوتابخانه‌یە، ده‌ستده‌رێژی جنسی ده‌كرێته سه‌ر كچكێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌ی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ئه‌و قوتابخانەیە. هه‌ر چه‌ند مودیری ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌و كرده‌وه قیزه‌وه‌نه‌ی ئه‌و به‌سیجییه ئاگادار بووە، به‌ڵام به هه‌ڕه‌شه له‌و كچه قوتابییه ده‌نیرێته‌وه بۆ ماڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێ كه باسی ڕووداوه‌كه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كات. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوتابییه ئازیزە به‌و كرده‌وه دوور له ئینسانییه ده‌زانن و هه‌ر چه‌ند سكاڵا به دژی كرده‌وه‌ی دەسدرێژیی ئه‌و به‌سیجییه تۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕێژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌كرێت، كه له سكاڵا كردن بكشێنه‌وه. به‌ڵام له ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی شار ورمێ له‌و كرده‌وه نا ئینسانییه‌ی ئەو به‌سیجەی ڕێژیم له‌و قوتابخانه‌یه ئاگادار ده‌بنه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌کە و داوای به سزا گه‌یا‌ند‌نی ئه‌و به‌سیجییه ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیچ وڵامێك به خه‌ڵكی تووڕە ناد‌رێته‌وه و خه‌ڵك ناچار ده‌بن به‌شێك له‌و بنكه فساده ئاگر بده‌ن.
یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، بێزاری خۆی له‌و كرده‌وه قیزه‌وه‌نه‌ی ئه‌و به‌سیجییه‌ی رێژیمی ئێران ده‌رده‌بڕێ و داوا له مامۆستایان و قوتابیان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری ورمێ ده‌كات به ڕێخستنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی، كرده‌وه‌ی ئەو به‌سیجییەی رێژیم له قوتابخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕیسوا و مه‌حكووم بكه‌ن.
یه‌كیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی