کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، رێوڕه‌سمێک له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، جێژنی کۆتایی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتیڕی گشتیی حیزب و نوێنه‌رانی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیه، کۆمه‌ڵه‌ی زەحمه‌ت‌کێشانی کوردستان و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌ره‌گه و ئه‌ندامانی حێزب له ساڵۆنی رێوڕه‌سمه‌کانی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان داوا له به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کرا که وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات.
به‌ڕێزیان له قسه‌کانیاندا وێڕای ئاماژه به پێویستیی هاتنه ئارای باسه‌کانی کۆنگره وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، هێمای به په‌یام و دروشمی کۆنگره که هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندایه، کرد و گوتی: حیزب له هه‌وڵی ئاماده کردنی فه‌زایه‌ک دایه که یه‌کڕیزی و هاوپه‌یمانیی زێده‌تر له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران پێک بینێت هه‌تا به‌و چه‌شنه به هاوکاری و هاوپێوه‌ندی، هیچ لایه‌نێک ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی کوردستانی ئێران پاوان نه‌کات و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا داوا له هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌کانی مێژووی جووڵانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان، کۆمه‌ڵێکی دێمۆکراتیک له کوردستانی ئێران پێک بێنین.
هیجری گوتی: ئێمه ده‌بێ به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌مان که ویست و چاوه‌ڕوانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه، هه‌بێت و به ره‌خنه‌گرتن له خۆمان، ده‌روازه‌یه‌کی به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران بکه‌ینه‌وه. حیزب ئه‌گه‌ر ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن قه‌بووڵ ده‌کات به‌و مانایه‌یه که هه‌م له نێو حیزب و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بیره‌وڕای جیاواز قه‌بووڵ ده‌کات.
دواتر ده‌سته گوڵێکی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، که بۆ کۆنگره نێردرابوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حیسام ئه‌حمه‌دییه‌وه پێشکه‌ش به به‌ڕێز مسته‌فا هیجری کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا سروودێک له‌ژێر ناوی مزگێنیم ده‌یه ده‌گه‌ی به ئاوات، کورده له سایه‌ی حیزبی دێمۆکرات، له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی کۆنگره له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجرییه‌وه به پارێزه‌انی کۆنگره که له‌و ماه‌یه‌دا پارێزگاری‌یان له کۆنگره کردبوو، پێشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یامی پیرۆزبایی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د شافیعی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاواره جه‌لالییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی، زیندانیانی سیاسی و ئه‌ندامانی حیزب له نه‌غه‌ده، پێشکه‌ش کرا و هه‌روه‌ها په‌یامی کۆمه‌ڵێک له مامۆستایان و فه‌رهه‌نگیانی ئازایخوازی تاران به ده‌ستی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوون که له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان په‌یامی پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه خوێندرایه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه په‌یامی کۆمیته‌کانی حیزب له بتوێن و پشده‌ر، له‌لایه‌ن پێشکاری به‌رنامه‌وه خوێندرایه‌وه.
له نێو ئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه پێشکه‌ش به بەشداران کرا.