کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە پرسەی شەهیدانی زومار

20:37 - 11 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، بەشداریان لە پرسەی شەهیدانی زومار کرد.

شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پرسەی شەھیدانی لەشکری ڕۆژ کە لە شەڕی بەرگری لە زومار شەھید بوون، بەشداریان کرد.

شاندی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات، بە سەرپەرەستی محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ھەولێر، بەشداریان لە پرسەی شەھیدانی شاری زومار کرد و بە ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئەنەكەسە و ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی و بنەماڵەی شەھیدان کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکرات، ئازایەتی و ھەڵویستی پێشمەرگەکانی لەشکری ڕۆژی لە پێناو پاراستنی کوردستان بە بەرز و جێ شانازی نرخاند، کە بۆ پارێزگاری کردن لە خاك و سەروەری باشووری كوردستان لە هێرشی دوژمنان، گیانیان فیدا كرد .

لەم شەڕەدا ٨ پێشمەرگەی لەشكەری ڕۆژ سەر بە ئەنەكەسە شەهید بوون و چەندین پێشمەرگەش بریندار بوون.

شاندی حیزبی دێموکرات لە لایەن برایم برۆ سەرۆكی ئەنەكەسە و ئەندامانی سەركردایەتیەوە پێشوازیان لێکرا.