کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و حیزبی شیوعی کوردستان کۆ بوونەوە

15:32 - 14 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەگەڵ شاندێکی حیزبی شیوعی کۆ بوونەوە و لە بارەی پرسەکانی ڕۆژ گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی شیوعی باشووری کورستان، بە سەرپەرەستی ئەبوو تارا، سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری حیزبەوە پێشوازیان لێکرا.

بەڕێز ئەبوو تارا ئامانج لە سەردانەکەی بەسەر کردنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک دۆستێکی لە مێژینەی حیزبی شیوعی باس کرد و لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باسێکی سیاسی لە سەر ڕەوشی کورد و بەتایبەت هێرشەکانی دەوڵەتی عێراق و هاوپەیمانە ناوچەییەکان بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و بێدەنگی هاوپەیمانەکان لە ئاست سووتاندنی سروەت و سامانی کۆمەڵانی خەڵک و پەرتەوازە کردنیان بۆ شوێنەکانی دیکە لە لایەن هێزە هێرشکەرەکانەوە کرا.

لەم باسەدا ئاماژە بە بەردەوام بوونی پیلانی نەیارانی کورد بۆ لەباربردنی دەسکەوتە سیاسی و نەتەوەییەکانی کورد لە باشووری کوردستان و شوێندانەریی نەرێنی ئەو پیلانانە لە هەمبەر جووڵانەوەی مافخوازی گەلی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کرا.

لەو دیدارەدا جارێکی دیکەیش لەسەر ئەوە ڕاستییە جەخت کرایەوە، تەنیا ڕێگەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نەیارانی کورد، یەکیەتی و یەکڕیزی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پشت بەستن بە هێزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، هەر دوو شاندی دۆست لە کۆتایی ئەو باسەدا لە سەر پێوەندییە سیاسییەکانیان جەختیان کردەوە و مستەفا هیجری سپاسی ئەو سەردانە دۆستانەی کرد.