کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلەی ١٠٨ی ئێران لە ڕیزبەندی شادترین وڵاتەکانی جیهان

20:51 - 15 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیزبەندی شادترین وڵاتەکانی جیهان، ئێران لە پلەی ١٠٨م دایە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی لەسەر شادترین وڵاتەکانی جیهان بڵاو کردووتەوە و تێدا ئێران لە نێوان ١٥٥ وڵات، لە پلەی ١٠٨م دایە، وڵاتانی ئسکاندیناوی وەکوو شادترین وڵاتان پلەکانی یەکەمیان هەیە و ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، سێ پلە دابەزیوە و تەنیا لە وڵاتانی وکوو: سوودان، ڕواندا، تانزانیا، بروندی، سووریە و یەمەن لە پێشە کە گیرۆدەی شەڕی نێوخۆیین.

ئەم ڕیزبەندییە لە لایەن کاناڵی ڕێزبەندی گەشەی ڕێکارە بەردەوامەکان SDSN سەر بە نەتەوە یەکگرتووکان بەپێی بنەمای: متمانە لە نێو کۆمەڵگا، کەم بوونی نابەرانبەری، هیوا بە ژیان، ئازادی، یارمەتی کۆمەڵایەتی، ڕێژەی بەرهەمی ناپەتی نێوخۆیی و گەندەڵی ئابووری لە دەوڵەتدا دیاری دەکرێت.

وڵاتی نۆروێژ کە لەم ڕێزبەندییە پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە، لە پێک هێنانی کەشێکی کۆمەڵایەتی پڕ لە خۆشگوزەرانی و سەرمایەدانان بۆ نەوەی داهاتوو و بەردەوام بوون لە گەشە، خەڵکەکەی لە جیهاندا شادترینن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی، بە هۆی سیاسەتی چەوت و زاڵمانەی ئەو ڕێژیمە و نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون و گەشە نەکردنی خەڵک لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و... ساڵ بە ساڵ خەمبارتر دەبن.